. . . .


10 Feb 2013

دژ بە ٣٤ ساڵ دەسەڵاتی ڕەشی ئاخوندەکان لە ئێران، خۆپیشاندانێک لە سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: بە بەشداری دەیان کەس لە ئەندامانی حزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس خۆپیشاندانێک بە دژی ۳٤ ساڵ دەسەڵاتی سەرکوتکارانەی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩-٢-٢٠١٣ زاینی بەرانبەر بە ۲۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹۱ی هەتاوی، کانونی دێموکراتیکی پەنابەران لە وڵاتی سویس بە مەبەستی مەحکووم و ڕیسوا کردنی ۳٤ ساڵ زەبرو زەنگی ڕژیمی ئیسلامی ئێران، خوپیشاندانێکیان لە یەکێک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شاری بەڕن پایتەختی سویس بەڕێوە برد.
لەسەر بانگهێشتنی فەرمی بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندان، دەیان کەس لە ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری ئەم خۆپیشاندانەیان کرد.
لەو خۆپیشاندانەدا کە کورتەیەک لە مێژوی پڕ شوورەی ڕژیمی زاڵ بەسەر ئێراندا بە زمانی ئەڵمانی لەناو ڕێبوارانی ئەم گۆڕەپانە دا بڵاوکرانەوە و دەیان دروشمی دژیی ڕێژیم لە لایان بەشدارانەوە بە دژی ئەم ڕێژیمە بەرزکرانەوە، کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش لە سویس، پەیامێکی کە تایبەت بەم خۆپیشاندانەی ئامادەکرابوو پێشکەش بە بەشداران کرد.
لەم پەیامە دا کە لە لایان بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس هاوڕێ زاهید شاعیری،ەوە پێشکەش کرا سەرەتا بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنەی ۳٤ ساڵ لەمەوبەر بە ڕوخاندنی یەکێک لە دیکتاتۆڕترین ڕێژیمەکانی جهان دەست گەلانی ئێران کەوت پیرۆزبایی ئاراستەی گەلانی ئێران کرا.
پاشان ئاماژە بە بەتاڵانبردنی دەسکەوتەکانی ئەم ڕاپەڕێنە لە لایان ئاخوندە جنایتکارەکانەوە بە ڕێبەرایەتی خومەینی و بناخەدانانی کۆماری جنایەتکاری ئیسلامی کرا، وەبیر بەشداربووان هێنرابووەوە کە گەڵاڵەی بنیات نانی ئەو ڕژیمە دواکەوتووە خرایە ڕفراندۆمەوە و بە داخەوە زۆربەی ئێرانیەکان دەنگی ئەرێنیان بۆ سیستەمە دا کە پاشان خۆی لەو حکومەتە دا بینییەوە کە ماوەی ٣٤ ساڵە بە هەموو شێوەیەکی گونجاو سەرکوتی گەلانی ئێران دەکات. پێویست بە ئاماژەیە کە لە ناو گەلانی ناو چوارچێوەی جوگرفیای ئێران، تەنیا گەلی کورد بوو بە بایکۆتکردنی ئەم ڕفراندۆمە دەنگی نەرێنی بە کۆماری ئیسلامی دا.
دوای ئەوەی ئاماژەیەکی کورت بە ئەو جنایەتانەی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە گەلانی ئیران بەتایبەت گەلی کوردی کردوون کرا، ئامانج و ستراتیژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ داهاتوی ئێران و کوردستان وەبیر بەشداران هێنرایەوە.
لە کۆتای ئەم پەیامەدا ئاماژە بەو گرنگییە کە پێویستە هەموو ئێرانیەکان بەتایبەتی گەلی باڵادەست هەستی پێبکات کرا، ئەویش ئەوە بوو کە ئەگەر هەر سیستەم و نیزامێکی داهاتوو لە ئێراندا بیهەوێت بە بەهانەگەلی جیاوازیخوازی و پارچەپارچە بوونی ئێران خۆی لە داننان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلانی ئێران ببوێرێت، ئەوە هیچ کات ناتوانێت ببنە خاوەن دەسەڵاتی ڕەوا و گشتگیر لە ئێراندا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کومیتە سویس
09.02.2013

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لەسەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 839 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact