. . . .


9 Feb 2013

راگه‌یه‌ندراو‌ : جارێکی دیکه‌ تاوان له‌ دژی دانیشتوانی که‌مپی م??


 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،21ی رێبه‌ندان، که‌مپی 'لیبرتێ" که‌ هێزه‌کانی رێکخراوی موجاهیدین له‌ عێراقیان تێدا نیشته‌جێ کراوه‌، له‌  ناوچه‌یه‌کی  نیزامیی نزیک به‌غدا، که‌وته‌ به‌ر هێرشی مووشه‌کی و خومپاره‌باران. له‌ ئاکامی  ئه‌و هێرشه‌  دا، 7 که‌س له‌ هێزه‌کانی موجاهیدین گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ده‌یان که‌سی دیکه‌ له‌ دانیشتوانی ئه‌و که‌مپه‌ به‌ توندی بریندار بوون.

که‌مپی "لیبرتێ" به‌ شوێن هه‌ڵکه‌ندرانی ئه‌ندامانی رێکخراوی موجاهیدین له‌ ئۆردووگای ئه‌شره‌ف و به‌  نێوبژیوانیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و ره‌زامه‌ندیی ده‌وله‌تی عێراق پێک هاتوه. بۆیه‌ ده‌وله‌تی عێراق به‌رپرسی سه‌ره‌کییه‌ له‌ پاراستنی گیانی دانیشتوانی بێدیفاعی ئه‌و که‌مپه‌.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئه‌م هێرشه‌ تیرۆریستییه، که‌ درێژه‌ی پیلانگێڕی و  په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌کانی‌‌ رابردووی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ریکخراوی موجاهیدینه‌، به‌ توندی  مه‌حکووم ده‌کا. ئیمه‌ ده‌وله‌تی عێراق، رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و هیزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق، وه‌بیر به‌رپرسایه‌تییه‌کانیان له‌ پیوه‌ندی له‌ گه‌ڵ پاراستنی گیانی دانیشتوانی ئه‌و که‌مپه‌ دا دێنینه‌وه‌ و داوا له‌ کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و بیروڕای گشتیی جیهان ده‌که‌ین دژی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وریه‌، ده‌نگ هه‌ڵبڕن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان،  به‌ بۆنه‌ی گیان له‌ ده‌ستدانی کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی رێکخراوی موجاهیدین له‌م هێرشه‌ تیرۆریستیه‌ دا سه‌ره‌خۆشی له‌ رێکخراوی موجاهیدین، بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کان و دانیشتوانی ئه‌و که‌مپه‌ ده‌کا و چاکبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری برینداره‌کان، به‌ ئاوات ده‌خوازێ. هه‌ر له‌و کاته‌ دا هیوادارین،به‌ هه‌وڵی لایه‌نه‌ به‌رپرسیاره‌کان، پێشی دووپاتبوونه‌وه‌ی تاوان و ده‌ستدرێژی به‌رامبه‌ر دانیشتوانی ئه‌م که‌مپه‌ بگیرێ.
 
حیزبی دیموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
21ی رێبه‌ندانی 1391
9ی فێورییه‌ی 2013

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2673 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact