. . . .


7 Feb 2013

دیداری بەشێک لە ئەندامانی هەیئەتی ئیجرای کۆنفڕانسی پارتە کوردستان?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئەمرۆ پێجشەممە رێکەوتی ٧ی فێبریوێری ٢٠١٣ی زایینی کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی هەیئەتێکی پێک هاتوو لە ئەندامانی هەیئەتی ئیجرایی پارتە کوردستانییەکان، لە بنکەی سەرەکی کۆنگرەی سەندیکاکانی بریتانیا بەشی پیوەندیە نێونەتەوەییەکان دیدارو چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ بەڕیز بێن ماگهام پێک هێنا.
لەو کۆبوونەوەیە دا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند و لە کەش و هەوایەکی زۆر دۆستانە دا بەڕێوە چوو، هەیئەتی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان، بە تێروتەسەلی لەسەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کێشەی کورد لەو ناوچەیەدا و جێگەو پێگەی کورد لە ئەگەری هەرچەشنە گۆڕانکارییەک لەو ناوچە ئاڵۆزە دا و هەروەها نەقش و ڕۆڵی وڵاتانی بڕیار بەدەستی ئەوروپا لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەکانی کورد و هەروەها مافی مرۆڤ و ویست و داخوازیەکانی ئەو گەلە بەشخوراو قسە و باسیان کرد.
پاش باسێکی تیروتەسەل لەسەر هەرچوار پارچەی کوردستان، بەرێز ماگهام ڕابۆچونی خۆی سەبارەت بە دامەزرانی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان و بەرنامەوکارەکانی ئەو کۆنفڕانسە دەربری و هاوکات پشتیوانی و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و لەو بڕوایە دا بوو کە دەکرێ لەمەدوا وەک ستاتۆیەکی بەهێز مامەڵە لەگەل کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکاندا بکرێ.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕابردوو دا کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان کە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆر لە پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی جێگیر لە وڵاتی بریتانیای تێدا ئەندامن، بە مەبەستی خۆ ناساندن و ئاشنا کردنی داودەزگا و حکومەتی و ڕێکخرا و بنیاتە ئین جی ئۆ و نا حکومییەکان، بە بەرنامە و دەستووری کاری ئەو کۆنفڕانسە و هاوکات گەیاندنی دەنگی حەقخوازانەی گەلەکەمان بە ناوەندی بڕیار بە دەستەکانی حکومەتی بریتانیا، سەردانی دەیان شوێن و کەسایەتییان کردووە و لەو هەموو ئەو دانیشتنانە دا، تەوەری سەرەکی باسەکان لە سەر دۆخی ئاڵۆزی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داهاتوویی گەلی کورد لەو ناوچەیە دا چڕ کراونەتەوە. کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان لەو بڕوایە دایە کە لە ئێستا دا کاری دیپلۆماسی باشترین ڕێگەیە بۆ سەلماندی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و دەبێ لەو ڕێگەیەوە حکومەت و وڵاتە بڕیار بەدەستەکان قاییل بکرێن کە ئاوڕێکی جیددی لە کێشەی گەلێکی ٤٠ ملیۆنی لە ناوچەی ئاڵۆزی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست بدەنەوە.
کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لە بریتانیا
konfrans-sendikakan-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 774 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact