. . . .


4 Feb 2013

کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمەڵەی کولتووری کوردی ئاکشهوس و ڕۆمەریکە


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 5 ی فێبرواری2013، دانیشتنێکی هاوبه‌شی بەڕێوەبەری دوو کۆمەڵەی کولتووری کوردی ئاکشهوس و ڕۆمەریکە به‌ڕیوه‌ چوو.
هه‌یئه‌تێکی هاوڕێیانی کۆمەڵەی کوردی ئاکشهوس، به‌ سه‌رپه‌رستیی به‌ڕیز محەمەد مستەفا پور و وەڤدی هاورێی بەڕێزان ئەبوبەکر ئەحمەدی، قادر ڕەسوڵی، سەلاح ئازەری، و جەماڵ دێهزەنی سەردانی کۆمەڵەی کولتووری کوردی رۆمەریکەیان کرد.
شاندی میوان له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌تی کۆمەڵەی کوردی ڕۆمەریکە به‌ سەرپەرستی رێزدار پیران قادرزادە و ئەندامانی بەڕێوەبەری بەڕێزان ئەبوبەکر قەدی کورد، تاهیر بەهرامیوەند، سەردار محەمەد پور، هێرۆ کەریمی، گوڵان ئیسماعیلی و ساوێن قەدی کورد، پێشوازیەکی گرمیان لێ کرا.
له‌و دانیشتنه‌ هاوبه‌شه‌ دۆستانه‌یه‌ دا، هه‌ر کام لە نوێنەرانی ئاکشهوس و ڕۆمەریکە ڕاو سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان لە پەیوەندی لەگەڵ پێکەوە کارکردن خستە ڕوو.
هه‌ر دوو لا ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تیی هاوبه‌ش و خوێندنه‌وه‌ و ڕوانینی وه‌ک یه‌کیان به‌ هۆکار و هانده‌رێکی باش زانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کۆڕ و کۆمه‌ڵه نوروێژیەکان و له‌ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی کۆمەڵە کولتوریەکان و هەروەها لە پرسه‌ هاوبه‌شه‌کاندا به‌ یه‌کده‌نگی و هه‌ڵوێستی وه‌ک یه‌ک بێنه‌ مه‌یدان و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی پێویست له‌ نێوانیان دا هه‌بێت.
دواتر لە سەر پێشنیاری هاوڕێیانی ئاکشهوس بۆ پێکهێنانی شەو ئاهەنگێک بۆ بنەماڵەی هەر دوولا، بڕیار درا کە ئەم شەو ئاهەنگە بەزووترین کات بەڕێوە بچێت. هەر بەم بۆنەوە هەیئەتێکی چەند کەسی دیاری کرا بۆ بەڕێوەبردنی کار و ئەرکەکانی ئەم شەو ئاهەنگە.
لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیە دا هەردوو لا لە سەر چەند خاڵی گرینگ و بە سوود ڕێک کەوتن.
ئەم کۆبوونەوەیە کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند و لە کەش و هەوایەکی زۆر دۆستانە و برایانە دا کۆتایی پێهات.
05.02.2013
کۆمەڵەی کولتووری کوردی ئاکشهوس
کۆمەڵەی کولتووری کوردی ڕۆمەریکە

komeley-romerike1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 932 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact