. . . .


6 Feb 2013

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئینتەر ناسیۆناڵی سوسیالیست، پاش دوو ڕۆژ بە س???


ناوەندی هەواڵ: سەرلەبەیانی سێشەممە رێکەوتی ٥ی فێوریەی ٢٠١٣ کاتژمێری ١٠و نیوی سەرلەبەیانی، ڕۆژی دووهەمی کاری کۆبوونەوەی بەرینی ئەنجومەنی ئەنترناسیۆناڵی سوسیالیست دەستی بەکارەکانی کرد و دەسپێکی باس و ووتەکانی ڕۆژی دووهەمیش، درێژەی باسەکانی ڕۆژی یەکەم و سەبارەت بە ئابووری جیهان و کەم کوڕی و نەخش و رۆلی ئەنترناسیونال بوو لەو پرسە گرینگە جیهانگیرە دا. بەشێکی تری باسەکان زیاتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خۆی دەگرت و بە درێژە لەلایەن بەشێکی بەرچاو لە بەشدارانەوە، وەکو ووتە بێژی کۆمکاری عەرەبی و نوێنەری سوسیال دیموکراتەکانی تونس و مسر و بەتایبەت بەرێز دوکتۆر نەبیل شەعس ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕێکخراوی ڕزگاری دەری فەلەستین باس و لێداوانیان لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و بەتایبەت کێشەی فەلەستین و سوریە و کارتێکەری کێشەی ئەو ناوچەیە بە سەر هەموو جیهانەوە کرد.
ووتەبێژی کۆتایی ئەو کۆبونەوەیە بەڕێز کاک عەزیز عوسمان تالانی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی یەکیەتی کوردستانی – سوریە بوو کە بەنێوی نەنجومەنی نەتەوەی کورد لە سوریە چەند وتەیەکی لە پەیوەندی لەگەڵ بارودۆخی سوریە و گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پێشکەش کرد. بەڕێز عەزیز لەسەرەتای قسەکانی دا ووتی: من وەکو کوردیک و هاوڵاتییەکی سوریە پێشەکی بەپێویستی دەزانم عەرزتان بکەم کە خەڵکی سوریە دوای ئەو هەموو کوژرا و بریندارو مالوێرانیەی کە لە لایەن بنەماڵەی ئەسەد و دەسەلاتی بەعسەوە بە سەر هاتووە، بەڵام مخابن تاکوو ئێستاشی لەگەڵ دا بێت وەک پێویست لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیەوە هیچ پشتیوانیەکی لێ نەکراوە.
ئێمە وەک کورد مێژویەکی پڕلە ناخۆشی و دردەسەریمان بووە لەگەڵ ئەو ڕژیمە دا. ئێمە یەکەمین نەتەوە بووین کە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی و پێش بەهاری عەرەبی دژی ئەو ڕژیمە هاتینە سەر شەقامەکان.
کورد لە سوریە کە نیزێکە ٣ بۆ ٤ ملیونن، لە ماوەی ٥٠ساڵی دەستەڵاتی ڕژیمی بەعس دا پشتگوێ خراوە و حکومەتی ناوەندی نەک هیچی بە ئێمە ڕەوا نەدیوە، بەڵکوو زۆر بە توندی سەرکوت کراوین و وەک خەڵکی بێگانە سەیرمان کراوە، بە چەشنێک کە ئاستی پاکتاوی نەتەوەیەکی چەند میلۆنی بە شێوەیەک بووە کە تەنانەت نێوی دانیشتووان و دێهات و شار و شاغ و دەشتەکانی کوردستانیشیان گۆریەوە.
ئێمە وەکو ئەنجومەنی کورد لەسوریە پێمان وایە بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سوریە، پێویستە حکومەتێکی دێموکرات و سیکولار بێتە سەرکارو کێشەی هەموو نەتەوەکان چارەسەر بکات.
بەڕێز کاک عەزیز لە کۆتایی ووتەکانی دا داوای لە سۆسیالیست ئەنترناسیونال کرد کە پشتیوانی لە جوڵانەوەی خەلکی سوریە بکەن و پێش بەو کوشت و کوشتارە بگیردرێت کە ئیستا لەو وڵاتە دا بەدردەوامە.
پاشان بەرێز لویس ئەیالا لەپەیوەندی لەگەڵ ئەو سەفەرەی بۆ کوردستان ئەنجامی دابوو و لەگەڵ لەگەڵ بەریز مام جەلال و سکرتێری حیزب و لایەنەکان دیدار و چاوپێکەوتنی کردبوو دوا و لەو بڕوایە دا بوو کە ئەو سەردانەی بووەتە هۆی بەخشینی و گروتینێکی تازە بە گروپی کوردانی ناو ئینتەرناسیۆناڵ سوسیالیست. هەروەها بەڕێزیان لەسەر حەقی داهات و دەرکەوتی ئەو ڕێکخراوە و ئەو حەقی ئەندامەتییە دوا کە ساڵانە لە ئەندامان وەردەگیرێت و لە وڵامی ئەو حیزب و لایەنانەی کە بەشێوەیەک دەیانەوێت ئیس ئای بێ هێز بکەن وتی: ئێمە سایتمان هەیە و هەموو خەرج و داهات و دەرکەوتەکان لەسەر سایت مەوجودن و دەتوانن بە وردی پێداچوونەوەی بە سەر دا بکەن.
دیارە ئەو باسانە لە وڵامی وڵاتانی فەرانسە، سوئید، ئینگلستان، نۆروێژ و فینلەند بوو کە حەقی ئەندامەتی و یارمەتی خۆیان بە ئیس ئای کەم کردووەتەوە.
لەو کۆبونەوەیە دا جگە لەو باس و خواسانەی کە بە درێژایی ٢ ڕۆژ کاری بەردەوام هاتنە بەرباس، چەندین بڕیاریش پەسند کران کە دەکرێ ئاماژە بەو خاڵانە بکرێن کە لەلایەن بەڕیز لویس ئەیالا پێشنیار کران و لە لایەن بەشدارنەوە پەسند کران و بوونە بریاڕ:
زیاد کردنی سێ کەس بە شێوەی ئیفتیخاری وەک جێگری سەرۆک کە بریتی بوون لە هەریەکە لەبەرێزان:
مستەفا بن جعفر سەرۆکی سۆسیال دێموکراتی تونس
یوسفۆ سەرۆك کۆماری نێجریە
تاریا هەلۆنن سەرۆك کۆماری پێشوی فینلەند و
بەریز مام جەلال تالەبانی سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ کۆمیتەی جیهانی عەرەب
هەروەها دامەزراندنی کۆمێسیونێکی تایبەت بۆ پرسە گرینگەکان
کارا کردنی گروپی کوردان کە لە کۆنگرەی ٢٤ی ئیس ئای بڕیاری لەسەر درابوو و لێرەش پێداگری لەسەر کرایەوە و داوا کرا کە هەول بدرێت هەموو لایەنەکانی کوردی لەم گروپەدا جێگە بکرێنەوە.
دامەزراندنی کۆمیتەیەکی هەرێمی تایبەت
سەرئەنجام پاش دوو ڕۆژ کۆبوونەوەی بەردەوام و هێنانە بەر باسی چەندین تەوەری گرینگ، کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئەنترناسیۆناڵی سوسیالیست بە وتەکانی بەڕێز جۆرج پاپاندرۆ سەرۆکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کۆتای پێهات کە بەڕیزیان لە وتەکانی دا هیوای چاک بوونەوەی بە پەلەی بۆ بەڕێز مام جەلال خواست و هیوای خواست بەزووی بگەرێتەوە لامان.
کاتژمێری ٣ونیوی پاشنیوەڕۆی سێشەممە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بە سەرکەوتوویەوە کۆتای بەکارەکانی هێنا.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 899 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact