. . . .


5 Feb 2013

ئێوارە خوانێک لەلایەن حیزبی سۆسیالیستی پۆرتوگال بۆ میوانانی بەشدا??


ناوەندی هەواڵ: ئێوارەی ٤ی فێبریوێری ٢٠١٣ لەسەر بانگێشتی حیزبی سۆسیالیستی پۆرتۆگال لە یەکێک لە هوتێلەکانی کاسکای،میوانداری بەشێکی بەرچاو لە بەشدارانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کرا.
ئەو میواندارەیە دەرفەتێک بوو بۆ چاوپێکەوتن و وتووێژ لەگەڵ نوێنەری لایەنەکانی بەشدار و باس گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دیپلوماسیەکان و هەروەها پتوترکردنی پیوەندیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان. هەروەها باس لە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و باروودۆخی هەر چوارپارجەی کوردستان، بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و سەبارەت بەو پێشلکاریانەی کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دژ بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ڕۆژانە ئەنجام دەدرێن، ڕوونکردنەوەی پێویست پێشکەش کرا.
لەو ئێوارە خوانەدا بەڕێز مەولود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، چاوی بە بەشێکی بەرچاو لە دۆستان، نوێنەری وڵاتان و کەسایەتییە سیاسییە بەشدارەکان لە وڵاتانی جیهان کەوت کە دەکرێ ئاماژە بە بەشێکیان بکەین:
بەڕیز جۆرج پاپاندرۆف سەرۆکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
ئانتۆنیۆ خۆزه‌ سێگورو سکرتێری پارتی سۆسیالیستی پورتوگال
یارا سۆئس جێگری پیوەندیە نێونەتەویەکانی حیزبی خەلکی کەمبۆدیا
بێئاتریس تالیگۆن سکرتیری یەکیەتی لاوان ئەنترناسیونال
نەبیل شوعەیس، ڕێکخراوی رزگاریدەری فەلەستین
فرانسیسکۆ ساردینە، کۆنگرەی نەتەوەی هندوستان
سامی رزگالا، حیزبی تەکەتول تونس
ریدا موسوی، سکرتێری نەتەوەیی بەرخودان
ماریا مارتێلا جێگری پارتی سۆسیالیستی ئێلسالڤادۆر
هادی شوبلی سکرتێری گروپی رێکخراوی ڕزگاری دەری فەلەستین لە ئەوروپا
عبدالعمید عەفیف ئەندامی ناوەندی ئەلجێریە حیزبی نەتەوەی ئازادی ئەلجێریە
مام شانتێڵ کامباوان جێگری سەرۆکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست و لە حیزبی پێشرەوی سۆسیال دێموکراتی کامیرۆن
جێمسن تومبا بزوتنەوەی گۆران و دێموکراسی زیمبابوەی
محەممەد ئەبولەهار پارتی سۆسیال دێموکراتی میسر
جۆرجی ئەنستۆف حیزبی سۆسیال دێموکراتی بلخاریا
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

بۆ بینینی وێنەکانی بە قەبارەی گەورە کرتە لەسەر ئالبومەکە بکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 805 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact