. . . .


5 Feb 2013

ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکەمی کۆبوونەوەی شۆڕای سوسیالیستی ئینتێرناسیۆناڵ ل?


ناوەندی هەواڵ: کۆبونەوەی شۆڕای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە پورتوگال دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆبوونەوەی ئەم جارەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لە ژێر درووشمی ئابووری جیهان و ڕوانگەی ئێمە بۆ گەشەپێدان و کار و پەرەسەندنی بەردەوام دستی بە کارەکانی کرد.

کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 4ی فێبریوەری ٢٠١٣ی زایینی لە کاسکای لەوڵاتی پورتوگال و بە میواندارییەتی حیزبی سۆسیالیستی ئەو وڵاتە دەستی بە کارەکانی کرد.
ئەو کۆبوونەوەیە کاتژمێر ١٠و سی و پێنج دەقیقە (١٠.٣٥ بە ووتەکانی بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دەستی پێکرد. بەرێزیان لەگەڵ بەخێرهێنانی میوانان و کردنەوەی کۆبونەوەکە داوای لەبەرێزجۆرج پاپاندرۆف سەرۆکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کرد کە بێتە پشت تریبون و وتارەکەی پێشکەش بکات. پاشان بەرێزئانتۆنیۆ خۆزه‌ سێگورو سکرتێری پارتی سۆسیالیستی پورتوگال به‌خێرهاتنی هه‌موو به‌شدارانی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە حیزبەکەیان خانه‌ خوێی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه و ئه‌وجار هێندێک لێدوانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی دونیا و هەروەها دۆخی نالەباری ئابوری جیهان هێنایە زمان. بۆ ئەم کۆبونەوەکە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان، ڕاوێژکاران و کۆمەڵێکی زۆر میوان لە وڵاتانی هەموو وڵاتانی جیهان بەشداری ئەم کۆبونەوەیە بوون و لە ناویاندا کوردەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشێوەیەکی چڕ و پڕ و بە یەکگرتووییەکی زیاتر لە جاران بەشدارییان لەو کۆبوونەوەیە دا کرد.
هەریەک لە لایەنە بەشدارەکان لە وتەکانیان دا لەسەر دۆخێ نالەباری ئابووری جێهان و هەروها چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ئیس ئای و نەخش و ڕۆلی ئەم ڕێکخراوە جیهانییە لەم قەیرانەدا و هەروەها هاندان و تەشویقی وڵاتان بۆ نەهێشتنی بێکاری و بە هاناوە چوونی ژنان و لاوان و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ئەو کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییانەی کە بەشێکی زۆر لە جیهان و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتووەتەوە و هەروەها پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە سوریە باس و لێدوانیان کرد.
پاش نیوەرۆی هەمان ڕۆژە حیزب و لایەنە کوردستانییەکانی بەشدار لە ئێس ئای دا کۆبونەوەیەکیان پێک هێنا، بۆ باس و ڕاوێژو پێداچونەوە بۆ گروپی کوردان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دا بۆ کاراکردنی گروپی کوردان.
لایەنەکانی کوردی بەشدار لەو کۆبوونەوەیە دا بریتی بوون لە:
پارتی دێموکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان
پارتی ئاشتی و دێموکراسی
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی رۆژئاوا
پاش باسێکی تێروتەسەل لەسەر ئەم گروپە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و وەرگرتنی بۆچونی هەموو لایەک، پێشنیار کرا کە نامەیەک پێشکەش بە هەریەکە لە بەڕێزان: بەرێز جۆرج پاپاندرۆف سەرۆکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست و بەرێز لویس ئەیالا سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بکرێت و تێیدا داوا بکرێت کە ئەو ڕێکخراوەیە کە ئێستا ئەوان سەرۆکایەتی دەکەن، دەبێ لەئاست چاوەڕوانییەکانی گەلەکەمان دا بێت و ناکرێ لە بەرامبەر ئەو هەموو گۆرانکاریە هەستیارانە دا کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ڕۆژانە دێنە ئاراوە و مەترسی ئەوە هەیە کە بۆ جارێکی دیکە شەڕ و کارەساتی نەخوازراو بەرۆکی کوردان بگرێتەوە، بێ لایەن دانیشن و میللەتی کورد بەبێ هاوکاری و پشتیوانی بەجێبهێڵن، بەدڵنیاییشەوە پشتگوێ خستنی ئەم پرسە دەبێتە مایەی نیگەرانی و کاردانەوەی نێگەتیڤی لێ دەکەوێتەوە.

لە پەڕاوێژی کۆبووەنەکانی ڕۆژی یەکەم دا بەڕێز مەولوو سوارە، نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئینتەرناسیۆنال سوسیالیست، چاوی بە کۆمەڵێک لە نوینەرانی وڵاتان و کەسایەتییە بەشدارکان کەوت کە بریتی بوون لە: بەرێزان جۆرج پاپاندرۆف سەرۆکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست،بەرێز لویس ئەیالاسکرتیری ئیس ئای،ئانتۆنیۆ چۆسێ سێرگۆ جێگری سەرۆکی سۆسیالیست پارتی پورتوگال،هارمۆس بینەر حیزبی سۆسیالیستی ئارژانتین،جۆرج ئەنستاسۆف حیزبی سۆسیال دێموکراتی بۆلخاریا،ژانتال کامبیفا جێگری سەرۆکی حیزبی سۆسیال دێموکراتی کامیرۆن،یاسمین دویارتی کۆنگرەی نەتەوەی ئەفریقا و هەروەها خاتوو زیتا گورمای سەرۆکی ژنانی سۆسیالیست لە پارڵمانی ئوروپا.

پیویست بە ئاماژەیە کە بەڕێز مەولود سوارە ئەندامی رێبەری و نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەشداری ئەم کۆبونەوەی کردووە.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
بۆ بینینی ڕاستەوخۆی ڕووداوەکانی ئەو کۆبوونەوەیە کرتە لێرە بکە

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 745 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact