. . . .


4 Feb 2013

ئێوارە خوانێک لەلایەن حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئالمان


ناوەنده هەواڵ: ئەمرۆ رێکەوتی ٣ی فیبریوێری ٢٠١٣ لە هوتێل میراج کاسکای لێزبۆن پرتوگال بەشێکی بەرچاو لە بەرپرس و نوێنەری حیزب و لایەنەکانی بەشدار لە کۆبونەوەی شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دا، لەو ئێوارە خوانێک دا کە لە لایەن حیزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمانەوە ڕێکخرابوو بەشداریان کرد. سەرەتا لەلایەن بەڕێز کۆنستێن تین ونۆف سەرۆکی کۆمیتەی ئەنترناسیونال سۆسیالیست بەخێر هاتنی میوانانەکان کرا و مەبەستی لە پێکهێنانی ئەو ئێوارە خوانە بۆ بەشداران ڕوون کردەوە.
ئەم ئێوارە خوانە بۆ تاوتوێ کردنی باسێکی تێروتەسل بە بەشداری زۆربەی میوانان بۆ باشتر کردنی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست و هەروەها باس و خواس سەبارەت بەو وڵاتە عەرەبیانە کە بە وڵاتانی ئازاد کراوی بەهاری عەرەبی بەناوبانگن، ساز کرا. ئەو وڵاتانەی کە خەڵکی وەزاڵە هاتوویان دژ بە سەرۆکە بە ناو سوسیال دێموکراتەکانان کە هەمیشە ئیدعای سۆسیالست بوونیان کردوە کە مخابن بە پێچەوانەی یاسا و ڕیساکانی سوسیالیستی ئینتێرناسیۆنال جولاونەتەوە. چون هەموو مرۆڤێکی شوسیالیست دەبێ پێش هەموو شتێک دێموکراسی و ئازادییە مرۆڤاەیەتییەکا بە هەموو جۆراکانیەوە بپارێزێ ئەگینا ناتوانی سۆسیالیست بێت، بۆیە ئێمە ئیستا پێمان وایە کە خەلکانێکی زۆر لەو ولاتانەی کە سۆسیالیست و دێموکراتن دەتوانین بانگێشتنیان لێبکەین و یارمەتیان بدەین بۆ بەهێزی کردنیان و لەباری معنوی و سیاسی و تکنیکی و هتد، لەداهاتوو دا ببنە ئەندامی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست و گڕو و تینێکی دیکە بدرێتە ئیس ئای. هەروەها بەشێکی تری باسەکان لەسەر ئەندامەتی و حەقی ئەندامەتی لە ئەنترناسیونال سوسیالیست دا هاتە بەرباس و ڕاوێژ کردن.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەرێز مەولود سوارە ئەندامی رێبەری و نوێنەری حیزب لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەشداری ئەم ئێوارە خوانە بوو.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 756 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact