. . . .


4 Feb 2013

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ لە ?


ناوەندی هەواڵ- کانادا: ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌2 فیوریه‌ی 2013 هه‌یئه‌تێک کومیتەی تۆرێنتۆی کانادای حیزبی دیموکراتی کوردستان که‌ بریتی بوون له‌ کاک جه‌عفه‌ر موقه‌ده‌م و کاک برایم خزری ئه‌ندامانی کومیته‌ به‌شداریان کرد له‌ مه‌راسیمی یاده‌وه‌ری 26ی رێبه‌ندان ڕۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌. هەیئەتی حیزبی بە گەرمی لە لایەن بەڕێوەبەرای مەراسمەکەوە پێشوازیان لێ کرا. له‌و ڕێوڕەسمە دا کە کۆمەڵێکی زۆر لە حیزب و ڕێکخراوە و کوردستانییانی هەرچوارپارچەی کودستان بەشدار بوون، په‌یامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌وه‌ پیشکه‌ش به‌ هاوڕییانی کۆمه‌ڵه‌ کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان _ کومیته‌تی رۆژهه‌لاتی کانادا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 857 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact