. . . .


4 Feb 2013

حیزبی دێموکراتی کوردستان ئامادەی دانیشتنی شورای ئەنترناسیونالی سۆس


ناوەندی هەواڵ- ئەنتەرناسۆناڵی سوسیالیست: جەلەسەی بۆ شورای ئەنترناسیونالی سۆسیالیست ئەمرۆ لە لیزبۆن پایتەختی پرتقال (کاسکای) دەستی بەکارەکانی کرد. ئەمرۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی فێبریوێری ٢٠١٣ بەڕێز مەولود سوارە ئەندامی رێبەری و نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان کاروباری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بەشداری ئەم کۆبونەوەی شۆڕای ئەنتەرناسیۆناڵی سوسیالیت بوو.
دوای گرتنی ٢٤مین کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە ئەفریقای باشوور، ئەمە یەکەمین کۆبونەوەی شوارایە کە ڕۆژەکانی ٤و ٥ی فێبریوری ٢٠١٣ لە لێزبۆن بەریوە دەچێت. ئێمە بە گەشتنی هەواڵی زیاتر سەبارەت بەو کۆنفرانسە و باس و خواسەکانی، ئاگاداری زیاتر دەخەینە بەردەست خوێنەرانی ئازیزی ماڵپەرەکەمان.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست
4/2/2013

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 734 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact