. . . .


31 Jan 2013

به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی 67 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان لە


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ڕۆژی شه‌ممه‌ 26ی ژانوییه‌ی 2013 کاتژمێر 6ی ئێواره‌ به‌کاتی ئامریکا له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزب رێوره‌سمێک به‌ بۆنه‌ی 2ی ڕێبه‌ندان 67 مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان کوردستان لە شاری پۆرتلەند وەلایتی ئوریگین به‌رێوه‌ چوو.
سەرەتای له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری شه‌وئاهەنگه‌که‌ خاتوو رووبار كه‌ریمی به‌به‌خێر هاتنی به‌شدارانی رێوره‌سمه‌که ،‌ و دواتر‌ بە سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزنان له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان وتاری دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لایەن مەحموود تاجگەردوون بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- رۆژئاوای ئامریکا - خوێندرایەوە.
له‌ برگه‌ دووهه‌م به‌رنامه‌که‌دا دا په‌یامی بەرپرسی یەکیه‌تی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆمیته‌ی ئه‌و شارلە لایەن خاوان قادرزادە
پێشکه‌ش به‌ به‌شداران کرا. .
لە ناو بڕی بەرنامەکەدا وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لقی وەلایتی ئوریگین لە لایەن بەرێز کامەران دەربەندی خوێندرایەوە.
دوا په‌یامی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌، په‌یامی مافی مرۆڤی کورد لە ئەمریکا بوو که‌ پێشکەش به‌ ئاماده‌ بووان کرا.
دوایین به‌شی ڕێ وڕه‌سمی شه‌ست و حه‌وته‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، به‌ گۆرانی و ده‌نگی خۆشی هونه‌رمه‌ندان:
كاك شیرزاد جباری، كاك موزفه‌ر جاف و به‌ یارمه‌تی تیپی موسیقای نه‌ورۆز و هەڵپەڕکێی کوردانی دانیشتووی شاری پۆرتلەند وەلایتی ئوریگین لە ئامریکا تا کات ژمێر 12 شەو له‌ که‌ش و هه‌وای برایانه‌ و دۆستانه‌ دریژەی کێشا.
سپاس و پێزانینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی ئۆریگێن ی رۆژئاوای ئامریکا بۆ گشت هاووڵاتیانی به‌شداری ئه‌و شه‌وئاهه‌نگه‌.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی ئۆریگێن،ی رۆژئاوای ئامریکا
rebandan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 940 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact