. . . .


29 Jan 2013

کۆبوونەوەی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ


رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧-٠١-٢٠١٣ کۆمیتەی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ کۆبوونەوەیێکی بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە پێک هێنا. لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەشێک لە ئەندامان تێدا بەشدار بوون چەندین خاڵی تایبەت بە لاوان و ژنان و بەتایبەت گۆڕینی بەرپرسی گشتی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان هاتنە بەر باس و شرۆفە کردن. هەروەها باس لە چالاکیەکانی پێشووی کۆمیتە کرا و ئەندامان زۆر پێشنیاری جێگای سەرنجیان پێشکەش بە کۆمیتەی بەرێوەبەری کرد و باسێکی چڕ و پڕ لەسەر کار و تێکۆشانی ئەو کۆمیتەیە کرا و لە کۆتایدا چەندین خاڵ و ئەرکی گرینگیان دەست نیشان کردن بۆ ئەوەی لەو ساڵدا بە هاوکاری یەکتر بەڕێوەیان بەرن.
کۆمیتەی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی لینشۆپینگ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 790 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact