. . . .


28 Jan 2013

لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێز لە یادی ٦٧ساڵەی کۆماری کوردستان ?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: یادی شه‌ست و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ شاری نه‌شویل،ی وڵاتی ئامریکا ڕێزی لێ گیرا.
سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 26ی جانێوری له‌ سەرپێشنیاری کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو شارە وبە هاریکاری و پشتگیری حیزب و رێکخراوه‌ سیاسی یه‌کان و بنکه ‌کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان له‌ شاری نه‌شویڵ ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆبه‌ بۆنه‌ی شه‌ست و حه‌وته‌مین ساڵی دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماری کوردستان له‌ شاری مهاباد به‌ڕێوه‌ چوو.
سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە بە سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێزنان له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان له‌ لایه‌ن هاوڕێ عوسمان حیکمه‌ت(ئه‌ندامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان-نه‌شویڵ)، وێڕای به‌خێرهاتن و رێزنان له‌ به‌شداربووان به‌ تایبه‌تی ئه‌وهاوڕێیانه‌ی که‌ له‌ شاره‌کانی دیکه‌ی ئامریکاوه‌ به‌شداری یان کردبوو، باسێکی سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێ و ڕه‌سمی 2ی ڕێبه‌ندان پێشکه‌ش کرد. بەڕێز حیکمەت لە بەشێکی دیکە وتەکانی دا ڕێز و پێزانینی کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی به‌و حیزب و بنکه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی یانه‌ی که‌ پێشنیاری کۆمیته‌ی حیزبیان به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌ژنی 2ی ڕێبه‌ندان په‌سند کردبوو ڕاگه‌یاند.
پاشان په‌یامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌ژنی دووی ڕێبه‌ندان که‌ نوێنگه‌ی بۆچوونی هه‌موو لایه‌نه‌کان بوو، له‌ لایه‌ن کاک ساڵح دۆسکی پێشکه‌ش به‌ به‌شداربووان کرا.
ناوبراو به‌ دوای باسێکی کورت له‌ سه‌ر مێژوو و ده‌سکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان، باسی ئه‌و هۆیه‌ی کرد که‌ هه‌موو بزووتنه‌وه‌کانی کوردی هه‌تا ئێستاش له‌به‌ری ده‌ناڵێنن که‌ ئه‌وه‌ش دووبه‌ره‌کی و جیاوازی له‌ نێو ئه‌حزابی سیاسی دابووکه‌ کێشراوه‌ته‌ نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری. کاک ساڵح دۆسکی له‌ به‌شیکی دیکەی په‌یامه‌که‌دا هیوای خواست که هەوڵ و تێکۆشان و شۆڕشی ئه‌مجاره‌ی کوردستان به‌ ته‌بایی و یه‌ک بوون بگاته‌ ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتن.
په‌یامی هاوپێوه‌ندی کورده‌کانی نه‌شویڵ که‌ به‌ زمانی ئینگلیسی ئاماده‌ کرابوو، له‌ لایه‌ن فه‌ردین محه‌ممه‌دی پێشکه‌ش کرا.کاک فه‌ردین له‌ به‌شێکی په‌یامه‌که‌دا ئیشاره‌ی به‌ خه‌باتی دیپڵۆماسی کرد و به‌ به‌شێکی گرینگی هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی زانی.
به‌شێکی دیکه‌ی به‌رنامه‌ ته‌رخان کرابوو به‌ خوێندنه‌وه‌ی وه‌سیه‌تنامه‌ی سه‌رۆک کۆماری کوردستان (پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د)که‌ له‌ لایه‌ن کاک نه‌وزاد هه‌ورامی پێشکه‌ش کرا. کاک نه‌وزاد له‌ پێوه‌ندی لەگەڵ ئەرکی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان، بە تاییبەت لە تاراوگە به‌رامبه‌ر به‌ جووڵانه‌وه‌ی کوردستان گووتی:چ له‌ مزگه‌وت، چ له‌ قووتابخانه‌ وه‌ یان شوێنی کار، ئه‌رکی ئێمه‌یه‌ که‌ ڕه‌وتی کوردی زیادتر به‌رینه‌ نێوکۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و زیادتر بۆ یەکگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵ بده‌ین.
نێوئاخنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌ خوێندنه‌وه‌ی شیعری شۆڕشگێری و په‌خشان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاهه‌نگی 2ی ڕێبه‌ندان کاک حه‌سه‌ن نازی (ئه‌ندامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان – نه‌شویڵ) وه‌ هه‌روه‌ها کاک ته‌عبیر ئیسمائیل(ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌ژن زیاتر ڕازابووەوە.
ئه‌و حیزب ورێکخراوه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یانه‌ی که‌ له‌ سه‌ر پێشنیاری کۆمیته‌ی حیزبیی، لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یان پێک هێنا بریتی بوون له‌:
- پارتی دێموکراتی کوردستان- لێژنه‌ی ناوجه‌ی نه‌شویڵ
- یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستان – که‌رتی رێکخستن له‌ نه‌شویڵ
- بنکه‌ی ئیسلامیی سه‌لاحه‌ددین سێنتر
- کۆنسووڵی کوردی له‌ تێ نێ سی . TKCC
- ئه‌نیستیتۆی کۆڵتۆری کوردی KCI
دوایین به‌شی ڕێ و ڕه‌سمی شه‌ست و حه‌وته‌مین ساڵیادی کۆماری کوردستان به‌ گۆرانی و ده‌نگی خۆشی هونه‌رمه‌ندان:
کاک ڕه‌شیدی فه‌یزی نه‌ژاد، کاک سه‌لام یۆسف و سه‌لاح زاخۆیی و گەڕی هەڵپەڕکێی کوردانی دانیشتووی ناوچەی نەشویل،ی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا تا درەنگانی شەو دریژەی کێشا.
کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری نه‌شویڵ سپاسی گەرمی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەو ڕێکخراو و لایەنانە دەکات کە بۆ بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە هەوڵێکی زۆریان داو و داوای سه‌رکه‌وتنی زیادتریان بۆ دەکات.
کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان- نه‌شویڵ (ئامریکا)

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1169 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact