. . . .


28 Jan 2013

بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمەڵەی کوولتوری کوردی ناوچەی ڕۆم?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ:رۆژی یەکشەمە، ڕێکەوتی 27.01.2013 کۆمەڵەی کولتووری کوردی ناوچەی ڕۆمەریکە بە بەشداری زۆربەی ئەندامان لەو ناوچەیە، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوە برد.
سەرتا کۆنفرانس بە سروودی نەتاوایەتی ئەیرەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگی دەستی بە کارەکانی کرد
پاشان بەڕێز حوسێن حاجی ئەحمەدی ئەندامی بەرێوەبەری کۆمەڵەی ناوبراو بەخێرهاتنی میوانانی کرد و باسێکی لە سەر کار و تێکۆشانی ئەو کۆمەڵەیە زەروریەتی کارکردن لە کۆمەلەکەدا پێشکەش بە بەشداربوان کرد، دواتر رێزدار ئەبوبەکر قەدی کورد وەک بەرپرسی گشتی کۆمەڵەی کولتووری کوردی لەو ناوچەیە، ڕاپۆرتی کارو تێکۆشانی کۆمەڵەی کوردی لە ماوەی 1 ساڵی ڕابردوو دا پێشکەش بە بەشداربوان کرد. دوابەدوای ئەم بەشانە بەڕێز مامۆستا تاهیر بەهرامیوەند ڕاپۆرتی بەشی ماڵی خوێندەوە و بەشدارانی کۆنفرانس راوبۆچوونی خۆیان لە سەر ڕاپۆرتی هەموو بەشەکان خستەروو.
دواتر لە لایەن دەستەی بەرێوەبەری کۆمەڵەی کوردی وڵامی پرسیار و تێبینی بەشداربوان درایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکە دا، داوا لە بەشدارانی کۆنفراس کرا خۆیان بۆ دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە ناوچی رۆمەریکە بپاڵێون، لە ئاکام دا دەستەی بەڕێوەبەری نوێی كۆمەڵەی کولتووری کوردی بە شێوەیەکی تەواو دێموکراتیک هەڵبژێردرا.
دوایین به‌شی کۆنفرانس به‌ شایی‌و هه‌ڵپه‌رکێی تا درەنگانێکی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
27.01.2013
کۆمەڵەی کولتووری رۆمەریکە

وێنەگر: پیران قادرزادە

بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1140 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact