. . . .


24 Jan 2013

کۆبوونەوەی هەیئەتێکی حدک و یەکیتی ژنان و لاوان لەگەڵ "ئۆزلەم چەچێک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: بە بەشداری نوێنەرایەتی زۆربەی هەرە زۆری هێز و کۆر و کۆمەڵە کوردیەکانی دانیشتووی دانمارک، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤-١/٢٠١٣ی زایینی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ خاتوو ئۆزلەم چەچێک ژنە پارلمانتاری کورد لە پاڕڵمانی دانمارک پێک هات. ئەو کۆبوونەویە کە نیزیکەی سێ کاتژمێری خایاند، پاش باس و لێداۆانێکی زۆر سەبارەت بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و بارودۆخی کوردانی نێشتەجێی دانمارک و هاوکات خستنە ڕوویی کێشە و گرفتەکانی ڕەوەندی کورد لەو وڵاتە، خاتوو ئوزلیم چەچێک بەلێنی دا کە بەوردی بە دواداچوون بۆ چارەسەری کێشە تایبەتییەکانی کوردستانیانی دانیشتووی ئەم وڵاتە هەر لە خۆێندن لە کمۆنەکان و نووسینی کتێبی فەرهەنگێکی زمانی کوردی دانمارکی،یەوە بگرە تا دەگاتە هەوڵ دان بۆ سەلماندنی ناسنامەی کوردان وەک خەڵکی وڵاتی کوردستان، ناردنی شاندی حکومەتی دانمارکی بۆ کوردستان و بانگێشتنی ئەرینی سەرکردەکانی کوردی بە تایبەتی سەرۆکی هەریم کوردستان و یاد کردنەوەی بۆنە نەتەوەی و نیشتمانییەکانی کوردان وەک هەڵەبجە و نەورۆز لە پاڕلمانی ئەو وڵاتە، حەوڵدان بۆ باسکردنی کێشەکانی کورد و پێکهێنانی سیمینار بۆ سێاسەتمەدارانی دانمارکی لە پاڕڵمانی ئەو وڵاتە بخاتە بەر باس و هەوڵ بدات بۆ ڕاکێشانی سەرەنجی سیاسەتوان و پارلەمانتارانی وڵاتی دانمارک بۆ لای دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان. هاوکات داوا کرا کە بۆ ئەم مەبەستە وێرای بەرێوەبردنی کۆنسێرتێک بۆ کۆکردنەوەی هاریکاری بۆ کوردانی لێقەوماوی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕۆژی هەینی ئەو مانگەدا، دوو لێژنەی ١٥ نەفەری پێکهاتوو لە نوێنەرایەتی هەموو رێکخڕاوەکان، بۆ بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی یادی ئەنفاڵ و هەڵەبجە و یادی نەرۆز وەک ڕۆژی نەتەوەی و نیشتمانی لە پارلمانی وڵاتی دانمارک دیاری کرا.
هەیئەتی حیزبی ویڕای پشتگری لە کار و تێکۆشانی کچە پاڕلەمانتەری کورد، داوایان کرد زەخت و زۆری و ئیعدام و شکەنجە لە ئێرایش مەحکووم بکرێ. لە هەمان کات داوایان کرد بۆ پێکهێنانی لابییەکی کوردی کە وڵامدەری داخوازییەکانی گشتی کوردەکانی نیشتەجێ ئەم وڵاتە بێ تێبکۆشێ.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی نوێنەرایەتی کومیتەی دانمارکی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکاتبوو لە بەرێزان بەکرە مەحمەد زادە، رەشید قازی و هەمزە موتەفیق ئەدیب. هەروەها هەیئەتێکی یەکیتی ژنانی کوردستان کە بریتی بوون لە بەڕێزان خاتوو پەروانە پایان، خاتوو ئارەزوو خالید نژاد، خاتوو ئەستی موتەفیق ئەدیب و خاتوو قەدەم ئومیدواری، بە هاوڕێیەتی خاتوو سنوور محەممەدزادە لە لایەن یەکێتی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، بەشداری ئەو کۆبوونەوەیان کرد.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستان- کۆمیتەی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 805 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact