. . . .


22 Jan 2013

بەڕیوە چوونی ڕێورەسمی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردس


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش شەوئاهەنگێکی بۆ ڕیزگرتن لە ٦٧ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە دەڤەری پارێزگای ئۆبەرئۆستەرایش لە شاری لیتز بەڕیوە برد.
لەم شەوئاهەنگەدا کە شه‌وی یه‌کی ڕێبه‌ندان و بە بەشداری نوینەرایەتیی حیزب و ڕیکخراوە کوردستانی و ئوتریشییه‌کان بەڕیوەچوو، چەندین پەیام و شێعر و پەخشان خوێندرانه‌وه‌.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا پارتی دیمۆکراتی کوردستان، یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سوریە (الپارتی)

په‌یامی خۆیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خوێنده‌وه‌.

ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ به‌ سروودی نەتەوایەتیی ئەر و ڕاگرتنی دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و دواتر به‌ وته‌یه‌کی کوری به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن پەرۆش قادری، نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حدک لەم ناوچەیە ده‌ستی پێ کرد و پاشان ڕیزی بەرنامەکان لە لایەن محەممەدی فەقێ عەلی ڕاگه‌یه‌ندرا.

خوێندنەوەی پەیامی کۆمیتەی ئوتریش حدک بە زمانی کوردی لەلایەن خدر هەمزەنژاد،خوێندنەوەی پەیامی کۆمیتەی ئوتریش حدک بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن ئیدریس قادری، خوێندنەوەی پەیامی جێگری پاریزگاری ئۆبەرئۆستەرایش لە لایەن خاتوو سۆنیا ئابلینگەر، ئەندام پارلمانی ئوتریش لە سەر لیستی حیزبی سۆسیا لدیمۆکراتی ئوتریش؛ پەیامی ماری ئێدڤیگ هارتیگ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئۆبەرئۆستەرایش لە سەر لیستی حیزبی سەوزی ئوتریش، پەیامی ناوەندی کولتورە جۆراوجۆرەکانی حیزبی سەوزی ئوتریش لە لایەن ئیکێ ئۆکافۆر چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ بوون.

بێچگە لەم پەیامانەش پەیامەکانی کە بە بەڕێوەبەرانی ئەم رێ و رەسمە گەیشت بوون و لە بەر کەمی کات نەخوێندرانەوە بریتی بوون لە:
پەیامی پارێزگاری ئۆبەرئۆستەرایش دوکتۆر یۆسف پورینگەر
پەیامی ئەفگانی دۆنەمیزئەندام پارلمان لە سەر لیستی سەوز
خوێندنەوەی پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن کاک حوسێن
پەیامی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان

پەیامی دووکتۆر ئالان قادر نوێنەری کۆمەڵەیا کوردی ژە بۆ پاراستنا مافێن مرۆڤا

شیاوی باسە کە مۆمی ٦٧ ساڵەی کۆماری کوردستان لە لەیەن نوێنەرایەتی ڕێکخراوە کوردیە بەشدارەکانەوە بە یەکەوە داگیرسێنرا.

لە بەشی هونەری بەرنامەکەدا هەر دوو هونەرمەندان عبدولباسیت داری و فەرهاد ئالانی هەر یەکەو بە چەندین ئاهەنگی خۆش توانیان بەرنامەکە بە شێوەیەک برازێنەوە کە شیاوی ئەم ڕۆژە پیرۆزە بێ.

شایانی باسه‌ که‌ ئەندامان و لایانگرانی حدک لەم بەینەدا توانیان لەگەڵ زۆریەک لە نوێنەرایەتی حیزب و ڕیکخراوە کوردستانی و ئوتریشیەکان پەیوەندی ڕاستەو خۆ بگرن و لە سیاسەت و هەڵویستەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئاگاداریان کەنەوە.

ئەم ری و رەسمە تا شەودرەنگانێکی خایاند و لە کاتژمێر ١١ و نیوی شەو لە نێو ئاپۆڕای پڕ لە خۆشی و شادی بەشداران دا کۆتایی پێهات.
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1102 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact