. . . .


21 Jan 2013

بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانێک لە پاریس دژ بە ئێعدامی زانیار ولوقمان مو??


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: ڕۆژ شەممە رێکەوتی 20 ژانویە2013 بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە ئەگەری لە سێ دارەدانی زانیار و لوقمان مورادی دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە پاریس خۆپێشاندانێک بە بەشداری کوردان وئیرانیانی دژبەری ڕژیمی کۆنەپەرست و دژ بە ئازادی کۆماری ئیسلامی ئێران و دژ بە ڕەوتی ئێعدام و کۆمەڵکوژی بەندکراوان لە ئیران بە ڕێوە چوو. خۆپێشاندانەکە لە مەیدانی جورج پۆمپیدۆ و لە کاتژمێر ٣ و ٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ تا ٥ی پاشنیوەڕۆ درێژە هەبوو، چەندین دروشم بۆ کۆتایی بە ئێعدام لە ئێراندا و چەندین پەیام و هەروەها نامەی زانیار و لوقمان موردای لە ڵایەن مەهین شوکرولاپورەوە خۆێندرایەوە. شایانی باسە کە ئەندامانی حێزب لە وڵاتی فەرانسە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری خۆپێشاندانە کە بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فەڕانسە
feranse.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 737 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact