. . . .


19 Jan 2013

بۆ پێشگیری لە ئێعدامی ڵوقمان و زانیاری مورادی، کوردستانیان و بزووتنە


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئەمرۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی جانیواری ٢٠١٣ی زایینی بۆ پشتگیری و ڕزگار کردنی گیانی دوو بەند کراوی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە هەر ئێستا لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی دا چاوەڕێی پەتی سێدارەن، کوردانی دانیشتووی شاری بریتانیا، بە هاریکاری بزووتنەوەی سەوزی لەندەن، لە پارلمان سکوێر ، واتە بەر پارلەمانی بریتانیا لە شاری لەندەن خۆپێشاندانێکیان ڕێکخست.
سەرەڕای سارد و سەرمای زۆری لەندەن و بارینی بەفر، دەیان تێکۆشەری کوردستانی و ئێرانی، بۆ ئاگادار کردنەوەی شەقامی سیاسی وڵاتی بریتانیا و زەق کردنەوەی زیاتری ڕەوتی ئێعدام و کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی کوردی ئێرانی، بە تایبەت هەردووک بەندکراوی سیاسی کورد " لوقمان و زانیار مورادی" کە ماوەیەکی زۆرە سزای سیدارەیان بە سەردا سەپێندراوە و هەروەها دەرخستنی ڕووی دزێوی کاربەدەستانی حکومەتی ئیسلامی ئێران، بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک بە دانی درووشم و بەرز کردنەوەی وێنەی بەندکراوانی سیاسی، داوای ڕاگرتنی سزای ئێعدامی زانیار و لوقمان مورادی،یان کرد و هاوکات داوایان لە کۆڕ و کۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان و ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کرد کە بە هانای بەندکراوانی سیاسی ئێران و کوردستانەوە بچن.
پێویست بە ئاماژەیە کە کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری لەندەن، بەشدارییەکی چالاکانەیان هەبوو لەو خۆپیشاندانە دا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی بریتانیا


وێنەکانی ئەو چالاکییە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 775 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact