. . . .


19 Jan 2013

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵە


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: پاش تێپەڕینی دەیان ساڵ بە سەر کۆمەڵکوژی و ئەنفال و شیمایی بارانی گەلی کورد لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی عێراق لە لایەن حکومەتی دڕندەی بەعسەوە، بۆ جاری دووهەم و پاش هەولەکانی گرووپی داکۆکی لە مافی کوردان لە پارلەمانی سوید، کۆمەڵێکی دیکە لە دەیان چالاکوانی کورد، بە پشتگیری سەدان کەسایەتی سیاسی گەورە و بە ناو دەنگی ئوروپا، بۆ بە فەرمی ناساندنی ژینۆساید دژ بە گەلی کورد و دان پێدانانی لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و سەرئەنجام واژوو کردنی پڕۆتۆکۆلێکی ڕەسمی کە تێیدا ئاماژە بەو کارسات و نەهامەتییانە بکرێ کە دژ بەو گەلە، نەک تەنیا لە سەردەمی ڕژیمی سەدام دا، بەڵکوو لەو کاتەوەی کە وڵاتێک بە ناوی عێراق هاتە دامەزران و بە سەرینی گشت حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو وڵاتە دژ بە گەلی کورد ئەنجام دراوە. هەر لەو پێناوە دا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی ١٧ی جانیواری ٢٠١٣ی زایینی، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەیەمین ساڵەوەگەڕی ڕۆخانی ڕژیمی بەعس و ڕزگار کردنی عێراق و بیست و پێج سالەی هەڵمەتەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و سی ساڵەی ئەنفالی ٨ هەزار لاوی بارزانی، سمینارێکی نێودەوڵەتی یەک ڕۆژەی بە بەشداری دەیان کەسایەتی سیاسی، ئاکادیمی و شارازایانی بواری یاسایی و ژینۆساید لە جیهاندا، کە لە زۆر وڵاتی جیهانەوە ڕوویان لە ندەن کردبوو ساز کرد.
ئەو کۆنفڕانسە لە ناوەندی " چێرچ هاوس" هەڵکەوتوو لە وێست منستر لە لەندەن، کاتژمێر ٩ و ١٥ خولەکی سەرلەبەیانی بە کاتی گرینویچ دەستی بە کارەکانی کرد. بۆ ئەو مەبەستەو دولەمەند کردنی کۆنفرانسەکە هەریەك لە بەڕێزان:
خاتوو بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا
بەرێز مەحمود ژیان السودانی وەزیری مافی مرۆڤ لە عیراق
بەرێز ئارام ئەحمەد محمەمەد وەزیری شەهیدان و ئەنفال لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕیز فەلاح مستەفا بەکر بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پروفسۆر دلاوەر وەزیری پێشوی خوێندنی بالا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز تەها بەرواری وەزیری پێشوی وەرزش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەرێز دوکتۆر محمود عوسمان ئەندامی پارلمانی عێراق
بەرێز دوکتۆر زریان عوسمان ڕاوێژکاری دەرمانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان و وەزیری پێشوی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارلەمانی ئوروپا و باڵویزخانەی عێراق لە بریتانیا.
گرووپی پارلەمانتێرەکانی بریتانیا بۆ کاروباری کوردستان باشوور
کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان و بەشێکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی لە بریتانیا.
جگە لەو کەسایەتی و کاربەدەستانەی کوردستان و عێراق، دەیان کەسایەتی ناسراوی جیهانی کە پێشتر وەزیر و بەڕێوەبەری داودەزگاکانی وڵاتانی خۆیان بوون و تەنانەت چەندین کەسیان لە نزیکەوە شاهیدی ئەنفال و کیمیا بارانی کوردستان بوون بەشداری ئەو کۆنفڕانسە بوون و وتاریان پێشکەش کرد. ئەو کەسایەتییە سیاسییە نێودەوڵەتییانە بریتین بوون لە:
بەرێز دوکتور بێرنارد کۆشنێر وەزیری دەرەوەی پێشووی فەرانسە
دوکتۆر فردریك تیسۆ بەرپرسی پێشوی کۆنسوڵخانەی فەرانسە لە هەولێر
بەڕیز فردریك مالم ئەندامی پارلمانی سوئید و سەرۆکی بەشی پیوەندی پارلمان و کوردستان
بەڕێز ئاختار جۆدری جێگری سەرۆکی پارلمانی نۆروێژ
هەروەها چەندین پرۆفسۆر و کەسایەتی ئاکادیمی و پارێزەر و دادەوەری شارەزا لە ئەنفال و جینوساید بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.
جگە لەوانە چەندین ئەندامی پارلمانی بریتانیا و لۆرد بەشدار و بەریوەبەری پانێلەکان بوون کە دەکرێ ئاماژە بەو بەڕێزانە بکرێ: مەگ مەن، فابین هەملتۆن، نەدیم زەهاوی، رۆبێرت هالفۆن ئەندامانی پارلمانی بریتانیا و لۆرد کلیمنت جۆن.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ووتەکانی خاتوو بەیان سامی عبدالرەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا دەستی پێکرد. بەڕێزیان سەرەتا لەسەر دەستێکردن و بە ئاکام گەیاندنی ئەو هەوڵانەی کە دراون بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها بەڕەسمی ناساندنی پرسی جینۆساید لەلایەن پارلمانی بریتانیاوە هاتە ئاخافتن.
پاش وتەکانی بەڕێز بەیان سامی، بەرنامەی کاری کۆنفڕانسەکە ڕاگەیەندرا کە لە ٦ پانێل پێك هاتبوو و هەرکام لە پانێڵەکان بەشێك لە ئەندامان و پریفسورو لۆردو وەزیرەکانی کوردستان سەرپەرستیان دەکرد و دوای باس و خواسەکان و شیکردنەوە و گۆڕینەوە ڕاو بۆچونەکان، داوا دەکرا کە هەر بەشدار بوویەک پرسیاری هەبێت پرسیارەکان ئاراستەی پانێلگێران بکات.
لە ناوەرۆکی باسەکاندا و بەدرێژایی ئەو چەند کاتژمێرەی کە کۆنفڕانسەکەی تێدا بەڕێوەچوو، هەموو بەشدار و پانێل گێڕەکان سوور بوون لە سەر ئەوەی کە بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو، زوڵم و زۆرێکی یەکجار زۆر لە گەلی کورد کراوە، وڵاتی خاپوور کراوە و بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی بە زۆرە ملی کۆچیان پێکراوە و خەڵکی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە جێیان جێگیر کراوە، هەر بۆیە هەموو ئەو کەسایەتییانە هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی کە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو نەهامەتی و کوشت و بڕەی کوردان بێت و گەلی کورد ببێتە خاوەن قەوارەی سەربەخۆی خۆی و لە کوڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان دا وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ کە خاوەن هەموو مەرجەکانی بە حکومەت بوون بناسرێت و مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ.
لە بەشی کۆتایی ئەو کۆنفڕانسە دا فیلمێکی دیکۆمێنتاری پێشکەش کرا و پاش کۆتایی فیلمەکە، چەندین پرسیار ئاراستە دەرهێنەرەکەی کرا و بەڕێزیشیان وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
جێگە باسە کە ئێوارەخوانێکی ڕازاوە لە سەر شەرفی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشدارانی ئەو کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە ڕێکخرا.
پێویست بە وتنە کە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا بە فەرمی بۆ ئەم کۆنفرانسە بانگێشتن کرابوو کە بەرێز مەولود سوارە ئەندامی ڕێبەڕێ حیزب و نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بەشداری کرد و لە میانەی کۆنفرانس و ئێوارە خوانەکە دا چاوی بە بەشێکی زۆر لە دۆستانی حیزب و جولانەوەی کورد کەوت، کە دەکرێ ئیشارە بە هەریەکە بەریزان:
دکتۆر بێرنارد کۆشنێر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەرانسە، دکتۆر فردیك تیسۆ کۆنسولی پێشووی فەرانسە لە هەولێر، فابین هامڵتن و هەروەها هەر یەکە لە بەرێزان دکتۆر سەیوان بارزانی باڵوێزی عێراق لە ئیتالیا، بەڕیز فەلاح مستەفا بەکر بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز تەها بەرواری وەزیری پێشوی وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێز دوکتۆر محمود عوسمان سیاسەت مەداری گەورەی کورد و ئەندامی پارلمانی عێراق، بەرێز کاک سەلیم گرافی نوینەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە ئەوروپا و هەروەها بەشێكی بەرچاو لە پارلەمانتارانی بریتانیا کەوت.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
چاوپێکەوتنێک لەو پەیوەندییە دا لێرەوە ببینە



بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 928 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact