. . . .


18 Jan 2013

سیمنارێک بۆ باس له ڕۆژئاوای کوردستان و داکۆکی لە گەلی کورد، له زانکۆ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی پێنجشەممه ڕێکەوتی 17ی ژانویەی 2013 کاتژمێر 7ی ئێوا رە، سیمنارێک له زانکۆی سواسی لەندەن به بەشداری بەڕێزان مارک کەمبڵ له فدراسیۆنی کورد له بریتانیا، خاتو لیندزی جێرمەن و جێرمی کۆربین پارلمانتار و دۆستی نیزێکی کورد له پارلمانی بریتانیا، ئالان شەمۆ به نوێنەرایەتی بەرێز ساڵح موسلم سکرتێری پەیەده له رۆژئاوای کوردستان و دکتور سیدا بۆگازچی مامۆستا له زانکۆ ی ئیستامبوڵ و هەروەها بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی بریتانیا پێک هات که تا کاتژمێر 10ی شەوی خایاند.
پێشەکی مارک کەمبڵ له فدراسیونی کورد له بریتانیا، وەک بەرێوەبەری سیمنارەکه کورتەیەکی سەبارەت به کۆبوونەوەکه پێشکەشی ئامادە بووان کرد. پاشان خاتو دکتور سیدا بۆگازچی مامۆستا له زانکۆ ی ئیستامبوڵ به تێروتەسەلی له سەر چارەڕەشی و نەهامەتییەکانی نەتەوەی کورد له کوردستانی ژێر دەستی ئەسەد و له کاتی فەرمانڕەوایی بەعسییەکان به سەر ئەو وڵاته دا دوا.
به دوای ئەو دا خاتوو لیندزی جێرمەن له سەر بارودۆخی ئێستای سوریه به گشتی و بەتایبەت له سەر ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو رەوشەی ئاڵۆزەی لە ناوچە کوردییەکان، لە ئەنجام ئەو شەڕە دا هاتووەتە ئاراوە دوا.
بە دوای ئەو دا ئالان شەمۆ له پەیەده به چڕوپڕی له سەر بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان قسەی کرد و وتی: سەرەڕای شەڕ و کەمایەسییەکی یەکجار زۆر، هەموو لایەنە کوردییەکان به شێوەیەکی ڕێکوپێک و به تەبایی و بە ڕاوێژ لەگەڵ یەکتری به یەکەوە کارەکانی خۆمان دەبەین بەڕێوه. ناوبراو له درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی دا بەو زوڵم و زۆر و تاوانانەی کە لە ڕابردوو دا له لایان شای ئێران و کەماڵ ئەتاتورکەوە، دەر حەق بە گەلی خاوەن مافی کورد کران و وەک ئەزموونێکی تال لە مێژووی گەلەکەماندا ناوی برد.
به دوای ئەودا جێرمی کۆربین، پارلمانتاری بریتانیای و دۆستی نزیکی کورد، ئاماژەی دا به دابەش بوونی کوردستان له 1920 دا و وتی: وڵاتێک که وەک هەموو وڵاتانی سەربەخۆ و ئازادی جیهان، خاوەنی زمان و کولتور و فەرهەنگی تایبەتی خۆی بوو، دابەش کرا به سەر چوار وڵاتی ئێران، ئێراق، تورکیه و سوریه دا.
بەشی کۆتایی ئەو سمینارە تەرخان کرا بۆ پرسیاری ئامادە بووان، کە بە شێوەیەکی زۆر چڕ و پڕ لە لایەن پانێل گێرانەوە وڵامیان درایەوە.
پێویست به ئاماژەیه کە له سەر بانگهێشتی فەرمی ڕێکەخەرانی سیمنارەکە، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان عەبدووڵا ئەمینی و فەرەیدون مەعروفی، بەشدارییان تێدا کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی بریتانیا
sminar.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 816 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact