. . . .


15 Jan 2013

کۆبونەوەی کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لە وڵاتی بریتانیا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی جانیوێری ٢٠١٣ی زایینی، کاتژمێری ٦ی ئێوارە کۆبونەوەی ئەندامان و بەرپرسانی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان لە لەندن،ی پایتەختی بریتانیا رێکخرا.
مەبەستی سەرەکی لەم کۆبوەنەوەیە پێداچوونەوە بەکار و چالاکییەکانی ئەو کۆمیتەیە لە ماوەی ڕابردوو دا و هەروەها دەست نیشان کردنی کەم و کوریەکان و داڕشتنی بەرنامەی داهاتووی ئەم کۆمیتەیە بوو.
هەر لەدرێژەی باس و خواسەکانی بەشداران و داڕشتنی گەڵاڵە و پلان و بەرنامەی کاری داهاتوو، هەیئەتێکی بەڕێوەبەری و ئیجرای بۆ کاروبارەکانی ئەم کۆمیتەیە دیاری کراو وبە دەنگی تەواوەوە متمانەیان پێدرا و ڕاسپێردران کە درێژەی کارو بارەکانی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان بن لە داهاتوودا.
پێوستە بە ئاماژەیە کە کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان لە کوردەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان پێک هاتووە و بەشی هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان نوێنەریان تێیدا هەیە. ئەو کۆنفڕانسە لە ماوەی دامەزرانی دا نوێنەرایەتی زۆرینەی حیزبە کوردستانییەکانی جێگیر لە بریتانیای کردووە و بەتایبەت لای داودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی برێتانیا و پارلەمان و وەزارەتخانەکانی ئەو وڵاتە وەک نوێنەری جێی متمانەی گەلی کورد ناسراوە.
کنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لەبریتانیا
123-kopia.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 848 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact