. . . .


14 Jan 2013

هەیئەتی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ب?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٤ جانیوێری ٢٠١٣، هەیئەتێکی کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان بۆ پشتگیری کێشەکانی کورد لە سوریە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیایان کرد. ئەمرۆ بۆ ئەو مەبەستە هەیئەتێکی حیزبە کوردستانیەکان لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کاروباری سوریە لەوەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، دانیشتنێکی پێکهێنا و لەپیوەندی لەگەڵ کیشەکانی کوردو و کەم و کوری و گوێنەدان بەویست داخوازیەکانی کورد و پشت گوێ خستنی کێشەکانی ئەو گەلە کە بەشێکی گرینگ لە پێکهاتەی سوریە پێک دینن قسە و باسیان کرد. بەشی سەرەکی باسەکان تەرخان کرا بۆ ڕۆڵ و کاریگەری و جێگەی پێگەی کورد وەک نەتەوەی دووهەم لە داهاتووی ئەو وڵاتە و بەشداریان لە حکومەتی داهاتوو بە وردی خرایە بەرباس. بەشێکی دیکەی ئەو دیدارە تەرخان کرا بۆ باس لە سەر کەمەنەتەوە و ئایینزاکانی دیکە کە لە ئێستا دا لە سووریە دەژین و هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ داهاتوویان بەدی ناکرێ. سەبارەت بە هەڵبژاردن و دیاری کردنی نەوعی دەسەڵات لە داهاتووی سوریە دا لە ڕێی ڕاپرسییەکی هەمە گیرەوە، هەیئەتی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان، پێشنیارەکانی خۆی خستە ڕوو و هاوکات ڕایگەیاند کە کورد هیچ کات مل بۆ هەلبژاردنی سەرانسەری نادات، چونکا ڕێژەی کورد و کەمەنەتەوەکانی دیکە، زۆر لە نەتەوەی عەرەب زیاترن و بەو پێوانیە کورد و نەتەوەکانی تر زەرەمەند دەبن و ئەوکات دەبێ وەك خەڵکی سوریە بژین و ناتوانن باسی مافە نەتەوایەتییەکانیان بکەن.
لەپیوەندی لەگەڵ یارمەتی ٦٨ میلیون پۆندی کە لە لایەن دەوڵەتی بریتانیا بە سوریە کراوە، گلەیی و گازندە ئاڕاستەی کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کرا و باس لەوە کرا کە ئەو یارمەتیانە نەگەیشتونەتە خەڵکی کورد لەسوریە و بێ بەشن لەو هاریکاریانەی کە لە لایەن حکومەتی برێتانیا و تەنانەت وڵاتانی دیکەشەوە پێشکەش بە گەلی سوریە کراوە. هەر لە درێژەی باسەکان دا پێشنیاری ئەوە کرا کە پێویستە دەوڵەتی داهاتووی سوریە جیاوازی هەبێت و کورد و نەتەوەکانی تریش مافی وەک یەکیان هەبێت لە داڕشتنەوە و بەڕێوەبەری دەسەڵات دا چ لە ناوەند و چ لە ناوچەکانی خۆیاندا.
جێگای ئاماژەیە کە هاوڕێ مەولود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا یەکێک بوو لە بەشدارانی ئەم دانیشتنە.
کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان لە بریتانیا
partekan-london.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 738 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact