. . . .


10 Jan 2013

دیداری نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا له‌گه‌ڵ ماریتا سخا?


ناوەندی هەواڵ- بلژیک: دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 9ی ژانویه‌ی 2013، کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا له‌گه‌ڵ ماریتا سخاک ئه‌ندامی پارڵمانی ئوروپا له سه‌ر لیستی هوله‌ند دیدارێکی پێکهێنا. هاورێ ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌م دیداره‌دا وێرای سپاس بۆ هه‌وڵه به نرخه‌کانی خانمی سخاک بۆ داکۆکی له ئازادی راده‌ڕبڕین و راگه‌یاندنی ئازاد به گشتی و مه‌سه‌له‌ی راگه‌یاندن له ئێران به تایبه‌تی، ئاماژه‌ی به‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی و دۆخی ناله‌باری رۆژنامه‌وانان و نووسه‌ران و بلاگێره‌کانی نێو ئێران به گشتی و کوردستانی به تایبه‌تی کرد. لە بەشێکی دیکە ئەو دانیشتنە دا بەڕێز ئاهەنگەری باسی له رۆڵی میدیا له داهاتووی ئێران و ئاگادارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له رووداوه‌کانی ناو ئێران کرد،هاورێ کاوە پێی وابوو که پێویسته یه‌کێتی ئوروپا ئاورێکی زیاتر له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و میللی دیموکراتیکی گه‌لانی ئێران بداته‌وه. خانمی ماریتا سخاک وێرای ته‌ئکید له‌سه‌ر گرینگی رۆڵی میدیای ئازاد و هه‌واڵنێران له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که ئاوێته‌ی گۆرانن، باسی له زه‌رووره‌تی ئاگاداربوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له رووداو و دۆخی سیاسی و پیشهاته‌کانی ئه‌و وڵاتانه کرد. له لایه‌کی دیکه نه‌بوونی مکانیزمێکی هاوکاری له نێوان ئۆپۆزیسیۆندا به که‌مایه‌سییه‌کی گرینگ زانی. به‌ریزیان ته‌ئکیدی کرد که یه‌کێتی ئوروپا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته تێکۆشانی هه‌واڵنێرانی نێوخۆ و ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ نه‌وه‌ی نوێ زیاتر به دنیای ئازادەوە پەیوه‌ند بدرێ و سه‌ره‌کیترین رێگاش میدیا و دنیای مه‌جازییه.
شایانی باسه که ئه‌م دیداره له ئۆفیسی خانمی سخاک له پاڕلمانی ئوروپا له بروکسێل ئه‌نجام درا و کاتژمێرێکی خایاند.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 877 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact