. . . .


13 Jan 2013

جەوڵەی کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی دێرینی دێموکرات لە وڵاتی نۆروێژ، بۆ ڕ??


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: لە ئێبتکار و داهێنانێکی نوێ دا، کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، جەولەیەکی بۆ بەشێک لە ئەندامانی خۆی، بۆ سەر یەکێک لە چیا بەرز و بەفراوییەکانی ئەو وڵاتە ڕێکخست. هاوڕێیانی حیزبی کە هەموویان بە جل وبەرگی جوان و ڕازاوەی کوردییەوە خۆیان بۆ ئەو جەولەیە ئامادە کردبوو، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٣-١-٢٠١٣ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە ناوچەی شێسمۆکۆشە، سەرەڕای سەرمایەکی زۆر کە لەژێروەی ٢٠ پلەوە بوو ڕێپێوانەکەیان دەست پێکرد. مەبەست لەو جەولە و ڕێپێوانە، سەرەتا بۆ بەرو پیرۆز ڕاگرتنی یادی دووی ڕێبەندان، ٦٧ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان بوو و پاشانیش بۆ یادکردنەوە و وەبیرهێنانەوەیەکی ڕۆژانی سەختی خەبات و پێشمەرگایەتی بوو و جگە لەوەش هاودەردی و ڕێزگرتن بوو لەو پێشمەرگە قارەمانانەی ناو سەنگەری خەبات لە هەر چوارپارچەی کوردستان، کە هەر ئیستا دەست لە سەر پەلەپیتکەی تفەنگەکانیان بۆ پاراستنی مان و مەوجوودییەتی گەلەکەیان لە سارد و سەرمای زستان دا تێدەکۆشن. هاوڕێیانی حیزبی بە درێژایی ڕێگا و تا گەشتن بە شوێنی مەبەست، بە وتنەوەی سروودی شۆرشگێڕانە و گێڕانەوەی یاد و بیرەوەری سەدەمی پێشمەرگایەتی، ڕێزیان لە ڕۆژانی خەبات و تێکۆشانی خۆیان و هاوڕێیانیان گرت. ئەو پۆلە شۆڕشگێڕە دێرینە پاش گەشتن بە جێێ دیار کراو و پاش خواردنی خوانی نیوەڕۆ، بە هەڵپەڕکێ و خۆشی و شادی دەربڕین بە بۆنەی ٦٧ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە، بۆ جارێکی دیکە پەیمانیان لەگەڵ خوێنی شەهیدانی کوردستان و حیزبەکەیان نوێ کردەوە کە تا گەشتن بە ئامانجی شەهیدان و سەربەخۆیی وڵات، دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵنەگرن.
هاوڕێیانی حیزبی پاش چەندین کاتژمێر مانەوە لە ناو بەفر و سەرما دا، کاتژمێر ٢و ٣٠ خولەکی ئیوارە گەرانەوە جێگەی ژیانی خۆیان.
پێویست بە ئاماژەیە کە بە درێژایی ڕێگە تێمێکی بەشی ڕاگەیاندنی کومیتەی نۆروێژ و کامێرای کوردکاناڵ هاوڕێیەتی ئەو تیمە لە تێکۆشەرانی دیموکراتیان دەکرد.
بەشی راگەیاندنی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ
وێنەکانی ئەو جەولەیە لێرەوە ببینە


بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1202 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact