. . . .


13 Jan 2013

خۆپێشاندانی کوردانی بریتانیا دژ بە تیرۆری سێ ژنی تێکۆشەری باکووری کو??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕێکەوتی ١٣ی جانیوێری ٢٠١٣ لە لەندەن پایتەختی ئینگلستان بۆ مەحکوم کردنی تیرۆری ناجوانمێرانه ی سێ چالاکڤانی سیاسی کورد، که ڕۆژی 11ی ژانویه 2013 له پاریسی پایتەختی فەڕانسه هاتنه تیرۆر کردن،خۆپێشاندانێکی یەکجار گەوره و بێ وێنه، بەشداری هەزاران کوردی هەر چوار پارچه کوردستان رێکخرا.
کاتژمێری 12 ی نیوەرۆ له کاتێک دا ئاپۆرای جەماوەر له لایان زیاتر له سەد پۆلیسەوه پارێزگاری دەکران، له بەر دەرگای ناوەندی کەلتووری کورد و تورک هەڵکەوتوو له گەڕەکی داڵستۆنی لەندەن، پاش خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب به هەڵکردنی ئاڵا ی پیرۆزی کوردستان و وێنەی شەهیدانی تیرۆرکراو و چەندین دروشم و پلاکاردی جۆراو جۆرەوه، به شێوەیەکی زۆر ڕێک و پێک و شارستانیانه بەره و ناوەندی کەلتوری کورد هەڵکەوتوو له شەقامی گرین لەین، به دانی دروشمی دژه تیرۆر و مەحکوم کردنی تیرۆر و تیرۆریزمی دەوڵەتی وەرێ که وتن.
پاش پێوانی رێگایەک به درێژایی نیزێك بە پێنج کیلۆمیتر، له کاتژمێری سێ و نیوی پاش نیوڕۆ، ئاپۆڕەی جەماوەر گەشتە ناوەندی کەلتوری کورد له گرین لەین.
لەو ناوەندەش به دانی وتار و خوێندنەوەی پەیام له لایان به شدار بووانەوه، جارێکی تر سەرەڕای مه حکوم کردنی تیرۆر و تیرۆریزم و پێ داگری و جەخت له سەر خەبات و بەرخودانی ڕزگاری خوازانەی نەتەوەی قارەمانی کورد و دۆزە ڕەواکه ی و درێژه دانی ڕێگای شەهیدان کرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو حیزب و لایەنانە پەیام و وتاریان پێشکەش کرد بریتی بوون له:

رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بریتانیا له لایان هەڤاڵ موراد
رێکخراوی فیدبەر( به نۆنه رایه تی پازده رێکخراوی باکووری کوردستان)
خاتو ڤەرلیک ئەلەوی له لایان رێکخراوی ڕۆژەوە
رێکخراوی ژنان له باکووری کوردستان
خاتو مارگرێت ئوڤین (پارێزەرێکی به ناوبانگی بریتانیایی و دۆستی له مێژینەی گەلی کورد)
پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەلایەن کاک عبداللە ئەمینی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە لەندەن.
کاک دەشتی جه مال له لایان فدراسیونی پەنابەرانی باشووری کوردستان
حیزبی کرێکارانی کوردستانی باشوور له لایان کاک ئاسۆ کەمال.
شایانی باسه کە ئەندامانی حیزب و کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لەندەن، بەشداری چالاکانی کرد لەو خۆپێشاندانەدا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی بریتانیا
london.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 865 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact