. . . .


12 Jan 2013

بۆ مەحکوم کردنی تێرۆری ژنە چالاکوانەکانی پاریس، کوردانی فەڕانسە خ???


ناوەندی هەواڵ- فەڕانسە: رۆژی شەممە 12ی ژانویەی ٢٠١٣ی زایینی کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بە کاتی پاریس، ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی فەرانسە و چەند وڵاتی ئورووپایی بە مەبەستی مەحکوومکردنی تیرۆری سێ ژنی ئەندامی پ ک ک لە ناوچەی گاردۆلێسی شاری پاریس، خۆپێشاندانێکی بەرینیان وەڕێخست. خۆپێشاندەران داوایان لە دەوڵەتی فەرانسە کرد کە بە زووترین کات ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەو کردەوە تێرۆریستییە ئاشکرا بکات و ئەنجامدەرانی بە ڕای گشتی بناسێنێ و هاوکات داوایان کرد کە باڵوێزخانەی تورکیە لە فەرانسە دابخرێت. ئاپۆڕەی خۆپێشاندان کە ژمارەیان نزیک بە ١٥ هەزار کەس دەبوو دوای خوێندنەوەی چەند پەیامێک لە گاردۆلێسەوە، بەرەو گاردۆنۆرد واتە شوێنی تیرۆرەکە وەڕێکەوتن.
پێویستە بگوترێ کە چەند کەس لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیش لەم خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون.
پێویست بە ئاماژەیە کە چەندین حیزب و ڕێخکراوی دۆستی کوردی فەڕانسی و وڵاتانی دیکەی جیهان بەشداریان لەو خۆپیشاندانە دا کرد.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فەڕانسە

feranse.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 764 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact