. . . .


11 Jan 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی سکۆنە،ی حدک لە کۆڕی پرسە و ماتەمینی شەهی?


ناوەندی هەواڵ سوید: شەوی هەینی ١١/١/٢٠١٣ی زایینی هەیئەتێکی کومیتەی سکۆنەی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک هاتوو لە هاوڕێیان مستەفا مامە قالە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوید و هاوڕێیەتی کاک جەمال فەتحیان، بەشدارییان لە کۆڕێکی پرسە و ماتەمینی پارتی کرێکارانی کوردستان دا کرد کە بە بۆنەی تێرۆری ٣ ژنی تێکۆشەری ئەو ڕێکخراوەیە، لە شاری هێلسینگبۆری سوید ڕێکخرا بوو.
لەو ڕێوڕەسمە دا کە کۆمەڵێکی زۆر لە کوردستانیانی دانیشتووی پاریزگای سکۆنە و دەیان کەس لە ئەندام و لایانگرانی پ ک ک ئامادە بوون، سەرەتا مستەفا مامە قالە پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی کە بەو بۆنەوە بڵاو کراوەتەوە خوێندەوە. پاشان باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە مێژووی ئەو تێرۆرانەی کە دژ بە گەلی کورد و بە تایبەت حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ولاتانی ئورپایی ئەنجام دران پێشکەشی ئامادە بووان کرد. هاوڕێ مستەفا لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە بە یەکگرتوویی و بە بێ لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندی حیزبی بۆ ڕیسوا کردنی تێرۆری کوردان و پێ مل کردنی ولاتانی ئوروپایی بە دان نان بە مافی ڕەوای گەلەکەماندا قوڵی هیممەتی لی هەڵماڵن و هەموو یەکدەنگ لە هەڵمەتی مەحکوم کردنی تێرۆری ئەو سێ ژنە چالاکوانەی باکووری کوردستان دا بەشداری بکەن.
لە بەشیکی دیکەی ئەو ڕێورەسمە دا هاوڕێ جەمال فەتحیان باسێکی سەبارەت بە چۆنیەتی شەهید کردنی ڕێبەرانی شەهیدمان لە ویەن و بڕلین پێشکەش کرد و هاوکات ئەو تێرۆرانەی بە بەرن پیلانی چەپەڵی دوژمنانی گەلەکەمان بۆ لە ناو بردنی بزووتنەوەی کورد ناو برد. ناوبراو لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا ئاماژەی بە وتەکانی چەند ڕۆژ لەمەوبەری بەڕیز عەبدولا ئۆجەلان کرد کە باسی لە هەوڵەکانی ئێران بۆ شکست پیهێنانی وتووێژی ئاشتی نێوان پ ک ک و تورکیە لە ساڵی ٢٠١٠ دا کردبوو و وتی: دوژمانی گەلەکەمان تا ئەو کاتەی لەگەڵ حکومەتە ناوەندییەکاندا لە شەڕ دابین دۆستمانن، بەڵام ئەگەر هەنگاومان بەرەو ئاشتی نا ئەوا دەبنە دوژمنمان، هەر بۆیە هیوای خواست کە ژیرانە و بە وردبینی زیاترەوە مامەلە لەگەڵ دۆخەکە دا بکەن و داوای کرد کە هەموو یەکڕیز و یەکگرتوو دژ بە دوژمنە ڕەنگاورەنگەکانی گەلی کورد تێبکۆشن و تێرۆری ڕیبەران و تێکۆشەرانی گەلەکەمان مەحکوم بکەین.
helsingborg.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 851 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact