. . . .


11 Jan 2013

تێرۆری 3چالاکی سیاسیی کورد له‌ پاریس مه‌حکووم ده‌که‌ین


کاتژمێر 2ی (نیوه‌شه‌و)ی پێنجشه‌ممه‌ 10ی ژانویه‌(21 ی به‌فرانبار) پۆلیسی فه‌رانسه‌ له‌ شاری پاریس، ته‌رمی 3 ‌چالاکی سیاسیی کورد، که‌ هه‌ر سێکیان ژن و خه‌ڵکی باکووری کوردستان و سه‌ر به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان، بوون، له‌ ئاپارتومانێک دا دۆزییه‌وه‌. ئه‌م سێ ژنه‌ ‌ بریتی بوون له‌:

1_ سه‌کینه جانسز" 2_ "فیدان دوغان" و 3_ "له‌یلا سویله‌مز" .

به‌ پیی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌م 3 که‌سه‌ چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له‌ دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمه‌کانیان،به‌ هۆی گولله‌ و هه‌ر له‌ بنکه‌ی ئه‌نستیتۆی کوردانی شاری پاریس (ئۆنفورماسیون کوردستان) دا، کوژراون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان، تێرۆری ئه‌م 3 تێکۆشه‌ره‌ کورده‌، به‌ هۆی هه‌ر لایه‌نێک و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیک بێ، به‌ توندی مه‌حکووم ده‌کا. ئێمه‌ له‌ کاتیک دا به‌ بۆنه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و 3 خانمه‌ تێکۆشه‌ره‌، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماله‌ و که‌سوکار وهاوڕێیانیان و کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین، هیوامان ئه‌وه‌یه‌ به‌ هه‌وڵی پۆلیس و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی ولاتی فه‌رانسه‌، عامیلانی ئه‌م تاوانه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ و به‌ بیروڕای گشتی بناسیندرێن‌ و بڕیاری دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ باره‌یانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بچێ.

حیزبی دیموکراتی کوردستان

ده‌فته‌ری سیاسی

22ی به‌فرانباری 1391

11ی ژانویه‌ی 2013

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1612 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact