. . . .


9 Jan 2013

دیداری کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لە پارلمانی بریتانیا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی ٩ی جانیوێری ٢٠١٣ هەیئەتێکی کونفرانسی پارتە کوردستانیەکان، لە پارلمانی بریتانیا چاویان بە هەیئەتێکی پایەبەرزی حیزبی کارگەری بریتانیا کەوت.
سەرلەبەیانی کاتژمێری ١٠ی سەرلەبەیانی هەیئەتی کنفرانسی پارتە کوردستانیەکان چاویان بەهەریەک لە بەڕێزان " ئین لۆکۆس" وەزیر، لە کابینەی سێبەر بۆ کاروباری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، هەروەها بەرێز خاتوو جۆ بلینگهام بەرپرسی نێونەتەوەی حیزبی کرێکار و هەیئەتی یاوەریان.
لەم کۆبونەوەیەدا پاش باسێکی تێر وتەسەل لەسەر هەرچواپارچەی کوردستان، کێشەکانی مالکی لەگەڵ حکومەت و گەلی کورد لە باشووری کوردستان و هەروەها دەستێوەردانی ئێران لەکاروباری ئەم وڵاتە و بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤ و ئەو پێشیلکاریانەی لەو بوارە دا ئیران دژ بە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەنجامیان دەدات هاتە بەر باس و شیکردنەوە، بە تاییەت باس لە مه‌ترسیی له ‌دار درانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مرادی له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دا کرا و داوا لە هەیئەتی بریتانی کرا کە بە هەموو شیوەیەکی زەخت و گوشارەکانیان بۆ سەر ڕژیمی ئێران قایینتر بکەن بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە هەڵوەشیننەوە.
تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە باس لە جێگەو پێگەی کورد و رۆلی کورد لە ناوچەکەدا و کورد لە سوریە و داهاتووی ئەو وڵاتە دا بوو.
گرتنی کنفرانسێکی نێونەتەوەی بۆ کوردان و جێگەو پێگەی کورد لە داڕشتنەوەی خەریتەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست لەداهاتوو دا تەوەرێکی تری دیدارو چاوپێکەوتنەکە بوو، کە هەردووک لا زۆر بە گرینگییەوە باسیان لەو پرسە گرینگە کرد.
بەڕیز مەولود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لە بریتانیا ئامادەی ئەم چاوپێکەوتنە بوون.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بریتانیا
parte-kurdistanyekan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 752 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact