سەرتا کاک مەحموود تاجگەردوو- بەرپرسی کۆمیتە وێرای بەخێر هێنانی کاک کەماڵ، کورتەیەکی لە کار و چالاکییەکانی ئەو کۆمیتەیە، دوای دامەزرانی باس کرد و ئامادەبوونی ئەندامانی حیزبی لەو دەڤەرە بۆ چالاکی بەرفراوانتر راگەیاند.
لەوکۆبوونەوەیەدا، وێڕای تاوتۆێ کردنی چالاکییەکانی ئەو کۆمیتەیە و پێویستی سازمان دانی لاوان و پێوەندی لەگەڵ کوردەکان و تێکۆشەرانی کورد و غەیرە کوردەکان، چەندین تەوەری دیکە کەوتنە بەرباس و لێکدانەوە.
بەڕێز کەریمی وێڕای خوشحاڵی لە دامەزران و چالاک بوونی ئەو کۆمیتە کە ژمارەیەکی بەرچاوی تێکۆشەرانی دێرینی حیزبیشیان لەنێو دایە، هانی دان هەوڵی پتر بۆ لێک نزیکبوونەوەی کوردەکان و گرینگی دان بە نەخشی لاوان و کەلک وەرگرتن لە تواناکانیان، بدرێ.
بەشدارانی کۆبوونەوەکە سەرنج و تێبیینیەکانی خۆیان، سەبارەت بە باسەکان دەربڕی و بە پرسیار لەسەر پرسە گرینگەکانی ئەمرۆ و وڵام دانەوەی کاک کەماڵ کەریمی، کۆبوونەوەکە دەوڵەمەندتر کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمیتهی ئۆریکێن- رۆژئاوای ئامریکا
