. . . .


18 Dec 2012

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی دا?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی شەممە ١٥ی دێسامبری ٢٠١٢ی زایینی، کومیتە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، بە هاوکاری کۆمیتەی یەکێتی ژنان لە ناوچەی شیلەندی دانمارک، بەمەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی بە بەشداری کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان پیک هێنا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لە لایەن گروپی سرودی لاوان و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوو سنوور محەممەدزادە بەخێرهاتنی میوانان و بەشدار بووان کرا و دواتر داوا لە کاک ناسر پیرانی کرا وەک پێشمەرگەی دێرین لە سەر ئەم رۆژە پیرۆزە بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب چەند وتەیەک پێشکەشی بەشداربووان بکات..
ئینجا پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن خالید رەواندوست ئەندامی بەرێوەبەری کۆمیتەی شیلەندەوە پێشکەش کرا، لەپەیامەکەی دەفتەری سیاسی دا هاتبوو کە نەتەوە بندەستەکان بۆ ئەوەی بە ماف و ئازادییەکانیان بگەن پێویستیان بە تێکۆشان ولە خۆبردوویی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای خۆیان هەبووە، گەلی کوردیش یەک لەو گەلانەیە کە سەڕەرای خەباتێکی دوور و درێژ بەداخەوە هێشتا ڕزگاریان نەبووە و کەند و کۆسپەکانی سەر ڕێگای خەبات نەیانتوانیوە کۆڵ بە نەتەوەی کورد بدەن ولە هەوڵدان بۆ وەدیهێنانی ئامانجە پیرۆزەکانی کە مافی دیاری کردنی چارەنووسی خۆی بە دەستی خۆیەتی و لەو ڕێگایەدا لە هیچ فیداکارییەک دریغی نەکردووە. نوێنگەو چڵە پۆپەی ئەو فیداکاری و لە خۆبردووییە هیزی پێشمەرگەی کوردستانە کە وەک باسکی بەهێزی ئەو خەباتە لە پسان نەهاتووە ئەرکی دیفاع و بەربەرەکانی لە مەیدانەکانی شەڕدا بە دژی دوژمنانی کورد کەوتۆتە سەرشانی.
دواتر پەیامی یەکێتی ژنانی دێموکرات لە لایەن خوشکە قەدەم خێر پێشکەش کرا. بەرێزیان ئاماژەی بەوە دا
وەک هەموو لایەک ئاگادارن زۆر لە مێژە حیزبی ئێمە بۆ ڕێزگرتن لە خەباتی باشترین و بە ئەمەگترین ڕۆڵەکانی کوردستان رۆژی ٢٦ی سەروەزی وەک رۆژی پێشمەرگەی کوردستان نێودێر کردوە، ئەوەی کە ئەندامانی حیزب ڕێز لەو ڕۆژە مێژووییە بگرن و چەپکە گولی ڕێزو خۆشەویستی لە بەرۆکی هاوسەنگەرانیان بدەن، بۆتە نەریتێکی باو و ساڵانە پەیڕەو دەکرێ.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێورەسمە دا بەرێز هاورێ مەحمود کارگێری کۆمیتەی دانمارک یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی پێشکەش کرد. پەیامی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە لایەن بەرێز هۆزان پێشکەش کرا..
لەدرێژەی ڕێوڕەسمەکەدا پارچە شێعرێک لە سەر هەیبەت و کەرامەتی پێشمەرگە لە لەیەن سەلاح حاجی رەشیدی پێشکەش کرا. شایانئ ئاماژە پێکردنە کە لە لایەن خاتوو سنوور محەممەدزادە چەندین پارچە شێعر و هەڵبەست بۆ نێو ئاخنی بەرنامەکە پێشکەش کران، و هەر بەم بۆنەوە لە لایەن خاتوو فەریدە موتەفیق ئەدیب گۆرانێک پێشکەش کرا.

دوابەشی ڕێوڕەسمەکە بە شایی و شادی و هەڵپەرکێ بەشداربووان تا درەنگانێکی شەو دڕێژەی هەبوو.
و بە خۆشێەوە زۆربەی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە بۆنەیەدا بەشداریان کردبوو.

کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، دانمارک
وێنەکانی ئەو ڕێەڕەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1068 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact