. . . .


18 Dec 2012

کۆبوونەوەی بەرینی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان لە بریتانیا بە ب?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە سەر بانگهێشتی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان لە بریتانیا لە سەرجەم حیزب و لایەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ تاوتوێ کردنی گرتنی کۆنفڕانسێکی بەرین لە سەر بارودۆخی کوردستان بە گشتی، ئێوارە ١٧ی دێسامبری ٢٠١٢ی زایینی، لە بنکەی کۆمەڵەی کارگەری کوردستان ( کۆمکار) کۆبوونەوەیەکەی بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ حیزب و لایەنی سیاسی پێک هات. ئەو بۆ جاری یەکەمە کە زیاتر لە ٣٠ حیزب و لایەنی سیاسی کوردستانی بۆ تاوتوێ کردنی ئەو بابەتە لە دەوری یەک کۆدەبنەوە. لەو کۆبوونەوەیە دا ڕاپۆرتێک لە سەر کاروچالاکییەکانی ماوەی ڕابردووی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان کە بریتی بوون لە دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، باڵویزخانەی ئەمریکا، باڵوێزخانەی عێراق لە لەندەن و دەفتەری نێونەتەوەیی لێبڕاڵ دیموکرات پێشکەشی ئامادە بووان کرا و هەموو لایەنەکان ئەو چالاکییانەیان بەرز نرخاند. پاشان هەرکام لە بەشداربووان ڕابۆچوون و تێبینییەکانی خۆیان لەو پەیوەندیی دا پێشکەش کرد. لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆبوونەیەدا پێشنیار کرا کە بەرنامەی کاری ئەو کۆنفڕانسە بۆهەموو لایەنە سیاسیەکان بنێردرێت و ئەوانیش ڕاوبۆچونی خۆیانی لە سەر بنووسن، تاکوو لە کۆبوونەوەی داهاتوو دا بخرێتە بەر باس و دەنگدانەوە و متمانەی پێ بدرێت. بڕیار درا لە کۆبوونەوەی داهاتوو دا دەستەیەکی بەڕیوەری دیاری بکرێت و کارەکانی ئەو کۆنفڕانسە لە ڕێگەی دەستەی هەڵبژێردراوەوە ڕێکبخرێت. لە کۆتایی ئەو دانیشتنە هەموو لایەنەکان هاوڕا ڕۆژێکیان بۆ گرتنی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە لایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە بەڕێز مەولوود سوارە نوێنەری حدک لە بریتانیا و بەڕێز کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کومیتەی حیزب لە بریتانیا ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا
hizbe-kwrdyekan-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 902 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact