. . . .


16 Dec 2012

ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە شکۆیەکی زۆرەوە ل?


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: رێوڕەسمی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ به‌شداری کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و نوێنه‌ری هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ومیوانێکی به‌رچاو، به‌شکویەکی زۆرەوە بۆ رێزگرتن له‌ خه‌باتی پر له‌سه‌روه‌ری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ شاری تورکوو،ی وڵاتی فینلاند به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌که‌ به‌ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێکرد که‌ له‌ لایه‌ن پولێک کیژی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا. پاشان ئاماده‌بوان خولەکێک بە بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی کوردستان راوه‌ستان.
دواتر په‌یامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کۆمیته‌ی فینلاند به‌ بۆنه‌ی رۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن ئازاد شێخیه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.
له‌درێژی رێوره‌سمه‌که‌دا سرودی له‌ قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه‌، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند رزگار هه‌ورامییه‌وه‌ پێشکه‌شی ئاماده‌بوان کرا. له‌ درێژه‌ی کاری رێوره‌سمه‌که‌دا په‌یامی هاوبه‌شی هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان به‌بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن به‌شیر ئه‌میر خانییه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ کە بریتی بوون لە: پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سازمان دێموکراتیک یارسان، پارتی دێموکراتی کورد سوریە ئەلپارتی، حیزبی شیوعی کوردستان وحیزبی دێموکراتی کوردستان.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌ به‌رانی به‌رنامه‌ سپاسی کومیته‌ی ئاشتیان و کاک که‌ریمی فه‌رخه‌پووریان کرد که‌ په‌یامی پیرۆزبایی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان ڕه‌وانه‌ی رێوره‌سمه‌که‌ کردبوو.
بڕگەیەکی دیکه‌ی رێوره‌سمی 26ی سه‌رماوه‌ز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان سرودی ئه‌ی شه‌هیدان بوو که‌ خاتوو ناهید هه‌ورامی پێشکه‌شی کرد. دواتر په‌یامی هاوبه‌شی رێکخراوه‌کانی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان له‌لایه‌ن هێمن زاد ئه‌حمه‌ده‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌.
دوا برگه‌ی رێوره‌سمی 26 سه‌رماوه‌ز رۆژی رێزگرتن له‌ فیداکاری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان شایی و هه‌ڵپه‌رکیی به‌شداران بوو که‌ هه‌ریه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندان خاتوو ناهید هه‌ورامی و کاک رزگار هه‌ورامی به‌ ده‌نگه‌ به‌سوزوکه‌یان تا ده‌ره‌نگانێکی شه‌و کۆری شایی و هه‌ڵپه‌رکییان رازاندبوه‌وه‌.
‌ پاشان بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمی 26ی سەرماوەز لە شاری تۆرکۆی وڵاتی فینلاند، هەڵپەڕکێ و شایی ئامادە بووان و بەشداران بوو کە‌ کاتژمیر 6ی ئێواره‌ تا 12ی شه‌وی خایاند.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فینلاند

بۆ بینینی وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1247 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact