. . . .


16 Dec 2012

بەشداری هەیئەتیکی کومیتەی حدک له کۆبوونەوەی حیزبی ئین هیدس لیست لە ??


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی پینج شەممه 13/12/012 2 هەیئەتیکی کومیتەی دانمارک،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆبوونەوه یەکی حیزبی ئین هیدس لیستی دانمارکی کرد، که بۆ به ڕیز نیکۆلای ویلیام سن ئەندامی پارلمانی دانمارک پێکیان هێنابوو. مەبەست لەو کۆبوونەوەیە ئەوە بوو کە به ریزیان بۆ زیاتر ئاگادار بوون له سه ر کێشه کورد و کوردستان بۆ ماوه یه ک سه فه ری باکووری کوردستانی کردبوو و زانیاریەکی زۆری له سه ر کێشه ی کوردان له وڵاتی تورکیه کۆ کردبووەوە، که له کۆبوونه وه که دا ویرای باس کردن لە سەر گەشتەکەی، به ئامێری پرۆژۆکتۆر ئازار و نه هامه تی و خۆڕاگری کوردانی باکووری کوردستانی بۆ به شدارانی کۆبوونه وه که نێشان دا. له کۆتایی باسەکەی دا بەڕێز ویلیام سن ڕایگەیاند کە به ئه ر کی خۆیان زانی کار بکەن بۆ ناساندنی کێشه ی کورد به گشتی، که ده سپێکی کاریان له شاره دارییه کانی دانمارکه و بۆ پارلمانی دانمارک و له ویشه وه بۆ پارلمانی ئورووپا بێت.
جێگەی ئاماژەیە کە پیشتر داوا له کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرابوو باسێک سەبارەت به ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکه شی بەشداران بکات، بۆ ئەم ئەرکەش بەڕێز نەبەز مستەفاپوور به نوێنەرایەتی کومیته حیزب باسێکی له سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکه شی به شداران کرد که بوو به مایەی خۆشحاڵی به شدارانی کۆبوونه وەکه. له کۆتایی دا ئه ندامانی حیزب به شێوەیەکی چالاکانه و بۆ زیاتر ناساندنی مەسەلەی کورد و کوردستان به شداری باسه کانی کۆبوونەوه کەیان کرد. باس و خواسەکانی ئەو دانیشتنە پاش دوو کاتژمێرونیو له نێو خۆشحاڵی هه موولایەکدا کۆتایی پێ هات.
پیویست به وتنە که هەیئەتی کومیته پێکهاتبوو له بەڕیزان: حوسێن حەسەن زاده، سمکۆ مەحمودزاده، نەبەز مستەفاپوور و هانا حەسەن زاده.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیته ی دانمارک
hdk-nhlist.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 852 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact