. . . .


13 Jul 2009

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان له‌ کانادا، هاوڕێ برایم جه‌هانگیری ??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - کانادا: رۆژی 12 ژوئه‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رین له‌ شاری تۆرۆنتۆی کانادا به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س له‌ کوردستانیان و ئیرانیانی نیشته‌جیی ئه‌و شاره‌ له‌ مه‌یدانی "مه‌ل لیستمه‌ن" بۆ پشتیوانی له‌ خه‌باتی خه‌لکی ئیران دژی دیکتاتۆری پیکهات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ دا که‌ چه‌ند که‌س له‌ پارله‌مانتار و که‌سایه‌تی بواری ژنان و رۆژنامه‌نووسان په‌یامی خۆیان پیشکه‌ش‌ کرد، له‌ نیو ئه‌و په‌یامانه‌ دا وتاری هاوری برایم جه‌هانگیری سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری دوکتور قاسملووی رێبه‌ر و هاوڕێیانی له‌ شاری ڤییه‌ن به‌ ده‌ستی دیپلۆمات - تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی، جیگه‌یه‌کی دیار و شوینێکی به‌رچاوی له‌سه‌ر به‌شدار بوان دانا. تا ئه‌و جیگایه‌ی که‌ له‌ کۆتایی وتاره‌که‌ی دا له‌ ناو کۆمه‌لی خه‌لکی به‌شدار بوو دروشمی "درود بر قاسملو" به‌رز بۆوه‌. رۆژنامه‌ نوسێکی ئیرانی که‌ یه‌کێک له‌ به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که و له‌ وتارخوینی مه‌راسمه‌که بوو،‌ به‌دوای په‌یامی هاوری برایم جه‌هانگیری دا قسه‌ی کرد و له‌ سه‌ره‌تای قسه‌کانی دا ویرای مه‌حکوم کردنی تیروری د.قاسملو، خۆشحالی خۆی له‌ به‌شداری و په‌یامی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزب ده‌ربری و به‌ مایه‌ی شانازی دانا.

هه‌ر له‌و کۆبووونه‌وه‌یه‌ دا هه‌والی به‌شداری ئه‌حمه‌دی نیژاد له‌ تیرۆری د.قاسملوو دا وه‌رگیراو له‌ مالپه‌ری کوردستان و کورد به‌ هاوکاری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له‌ نیو به‌شدار بووان دا بلاو کرایه‌وه
ده‌قی په‌یامی هاوری برایم جه‌هانگیری له‌ به‌شی فارسیی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بخوێنه‌وه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1315 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact