. . . .


13 Dec 2012

کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان لە بریتانیا سەردانی باڵوێزخانەی ئە???


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە درێژەی کاروچالاکییەکانیاندا بۆ ناساندنی هەرچی زیاتری کێشە کورد بە وڵاتانی جیهان و بە دەست هێنانی پشتگیری زیاتر بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، رێکەوتی ١٢/١٢/٢٠١٢ی زایینی کاتژمێری دوو نیوی پاشنیوەرۆ، نوێنەرانی کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لە لە بریتانیا، سەدانی باڵویزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کرد لە شاری لەندەن و لایەن بەرێز جاناتان پیسیا سکرتێری یەکەمی ئەو بالوێزخانەیە بە پێشوازیان لێ کرا.
دانیشتنی نێوان نوێنەرانی کورد و سکرتێری یەکەمی باڵوێزخانەی ئەمریکا بە باسێکی تێرو تەسەل لەلایەن هەرکام لە نوێنەران لەسەر هەرکام لەبەشەکانی کوردستان دەستی پێکرد. سەبارەت بە دۆخی کورد لە باکوور کوردستان و ئەو گوشار و بەربەستانەی بۆ پارتە کوردییەکان، بە تایبەت " هەدەپ" و نوێنەرانی کورد لە پارلەمانی تورکیە درووست دەکرێن، بە وردی قسە و باس کرا و داوا لە نوێنەری ئەمریکا کرا کە گوشارەکانیان بۆ سەر تورکیە، بەمەبەستی ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانای کۆمەڵگەی مەدەنی چڕتر بکەنەوە. بارودۆخی باشووری کوردستان و ئاڵۆزییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی باسی لێوە کرا. نوێنەرانی کورد ئاماژەیان بە پێشێلکاری بەردەوامی دەستوری بنەڕەتی عێراقی فیدراڵ لە لایەن نوری مالکی سەرۆک وەزیران و حکومەتەکەیەوە دا و هاوکات داوایان لە ئەمریکا کرد کە لە نزیکەوە بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان هەوڵ بدات. شەر و تێکهەڵچوون و کوشتاری بەردەوامی خەڵکی سڤیل لە لایەن ‌هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی بەعسی سوریەوە تەوەرێکی دیکەی باسەکان بوو. لەو پەیوەندییەش دا نوێنەرانی کورد داوایان لە نوێنەری ئەمریکا دەور و کاریگەری گەلی کورد لە خۆرئاوای کوردستان و کارتێکەری کێشەی کورد لە هاوکێشە سیاسییەکانی داهاتووی ناوچە بە هێند بگیری.
پرسی کورد لەکوردستانی رۆژهەڵات و هەلسوکەوتی رژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە پیشێل کرانی مافەکانی خەلکی کورد و مافی مرۆڤ تەوەرێکی تری باسەکان بوو کە لە لایەن ەڕێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا پێشکەشی نوێنەری باڵوێزخانەی ئەمریکا کرا. لەپیوەندی لەگەڵ کوۆونەوەکانی ئۆپۆزیسیون ئێران و هەوڵ و تێکۆشانی حیزبە کوردستانییەکان، بە تایبەت حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ زیاتر لێک تێگەیشتن لەگەڵ نەتەوەکانی تری ئیران و داهاتوو ئێران باسێکی چروپڕ پێشکەش کرا. هەر لەو پەیوەندییە دا بەڕێز نوێنەری حدک لە بریتانیا ئاماژەی بە کۆبونەوەکانی لەندەن و واشتنگتن و سوئید،ئالمان و پراگ و هەروەها دانیشتنی سێ ڕۆژەی بروکسیل کرد و باسی لەو هەنگاوانە کرد کە حیزبمان لەو پێناوە دا هەڵیهێناونەتەوە. سەبارەت بە دانیشتن و پەیوەندی نێوان هەردووک لایەنی دیموکرات، بەڕێز مەولوود سوارە ئاماژەی بە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی نێوان بەڕێزان خالید عەزیزی و کاک مستەفا هیجری کرد و مزگێنی ئەوە دا بە سکرتێری یەکەمی باڵوێزخانەی ئەمریکا کە دێموکراتەکان بۆ چارەسەری کێشەی نێوانیان هەنگاوی بە کردەوەیان هەلهێناوەتەوە و سوورن لە سەر هێور کردنەوەی بارودۆخی نێوانیان.
گرتنی کنفرانسێکی بەرین لەپیوەندی لەگەڵ کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تەوەرێکی تری دانیشتنەکە بوو کە هەردووک لا ڕاوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بەو پرسە هێنایە زمان.
لە کۆتایی دانیشتنەکە نامەیەک ڕادەستی بەرێز جۆناتان کرا کە لە ڕێگەی بەڕێزیانەوە ئاڕاستەی بەرێز هێلاری کلینتون،ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکرێ. لەو نامەیە دا ئاماژە بە کێشەی کورد لە ڕۆهەڵاتی نێوەڕاست و جێگە و پێگەی کورد و هەروەها پشتیوانی بۆ پاراستنی کورد لە باشووری کوردستان و رێگەنەدان بە حکومەتی مالکی بۆ هێرش کردنە سەر کوردستان و بوژانەوەی دیکتاتۆریەت لە عێراق و هەروەها پشتیوانی لە کوردانی سوریە کرابوو.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
usa-kurd.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 870 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact