. . . .


6 Dec 2012

کومیتەی حدک و ناوەندی سویدی کوردی، شەوئاهەنگێکیان بۆ کوردانی دانیشت?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ئێوارەی رۆژی شەممە یەکی دیسامبری٢٠١٢ی زایینی، کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئۆریبرۆی سوید بە هاوکاری کۆمەڵەی سویدی_ کوردی ئێوارەی خۆانێکی بۆ ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە کۆمەڵەیە و ژومارەیەکی بەرچاو لە بنەماڵەی کوردانی دانیشتووی ئەو شارە لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئەو شارە رێک خست.
رێوڕەسمەکە سەرەتا بە چەند وتەیەکی هاوڕێ کەریم بابەکری بەرپرسی کومیتەی ئۆرێبرو،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە چنینی خۆاردەمەنی جۆراوجۆر کە لە لایەن بنەماڵەکانەوە ئامادە کرابوو لەسەر مێزی تایبەت دەستی پێکرد و پاش ئەوەی بەشداران بەیەکەوە نانی ئێوارەیان خۆارد، ئەو جار هونەرمەندی لاوو لێهاتوو و دەنگ خۆش کاروانی حەکیمزادە بە هاوکاری کۆڕی موسیقای مێدیا گەردی هاتە سەر سێن و بە دەنگی خۆشی کۆڕەکەی گەرم کرد.
پاشان هۆنەرمەندی بە تۆانا و لێهاتوو عومەر گەردی بە دەنگی خۆشی هێندەی دیکە شەوکەی رازاندەوە.
ئێوارە خۆانە بە شایی و هەڵپەڕکێ بەشداران تا کات ژمێر یەکی نیوەشەو درێژەی کێشا و لە پاشان لە نێو دەریای شادی و خۆشیدا کۆڕەکە کۆتایی پێهات.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆمیتەی ئۆریبرۆ
20121205
وێنەکانی ئەو شەوئاهەنگە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1044 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact