. . . .


4 Dec 2012

دیداری هاوبەشی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتی ل?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی یەکشەمە ٢ی دێسامبری ٢٠١٢ی زایینی کاتژمێر ٥ی دوای نیوەڕۆ، لە سەر بانگهێشتی فەرمی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستان ئێران-كۆمیته‌ی‌ نۆڕوێژ، هه‌یئه‌تێكی‌ یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی کوردستان کومیتەی -نۆڕوێژ بە سه‌رپه‌رستی‌ به‌رپرسی‌ یه‌كیه‌تیی‌ لاوان بەرێز سەیران مەعروفی، سەردانی بنکەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد. هه‌یئه‌تی‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ئیه‌تێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ نۆڕوێژ بە سه‌رپه‌رستی‌ بەرێز ئاوات ئازەری بەرپرسی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستان ئێران له‌ وڵاتی‌ نۆڕوێژ بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
یه‌کیه‌تیی لاوانی دیموکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەم بەرێزانە ،پێك هاتبوو، سەیران مەعروفی- بەرپرسی رێکخراوەی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ، ھێژا روستەمی جێگر، رۆئیا مه‌عرووفی‌، پرشەنگ خوونوری و هه‌روه‌ها به‌ڕێز سالار عەبدی پوور ئه‌ندامانی‌ دەستەی بەرێوەبەری كۆمیته‌ی‌ لاوان، هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تی‌ یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتبوو لە به‌ڕێزان‌: ئاوات ئازەری بەرپرسی رێکخراو، تاھیر ئێسمایل پوور جێگر،یاسین سەفەری بەشی تەشکیلات، ئەوین حەسەنزادە بەشی مێدیا و ئیدریس (ئەمیر)مورادی بەشی چالاکی.
شایانی باسە لەو دیدارە دوستانەیه‌دا کە نزیک دوو کاتژمێری خایاند، ھەر دوو لایەن باسێکی تێرو و تەسەلیان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئێستای کوردستان و بارودۆخی ڕێکخراوەکانی لاوان بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و كار و چالاكی‌ هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی‌ هاوكاری‌ دوو لایه‌نه‌یان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتری‌ و زیاتر نیزیک بوونەوە له‌ داهاتوودا دا كرد. جێی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ هه‌ر دوو لایه‌ن بڕیاریان دا له‌مه‌ودوا په‌ره‌ به‌ دانیشته‌كانیان بده‌ن و هه‌وڵ‌ بده‌ن له‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و چالاكییه‌ هاوشێوه‌كان دا هاوكارییان هه‌بێ‌ و پێكه‌وه‌ هاوهه‌ڵوێست بن.
پاش دوو كاتژمێر دانیشتن و بیروڕا گۆرینه‌وه‌ و به‌شداری‌ چالاكانه‌ی‌ هه‌ر دوو لایه‌نه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ كه‌شێكی‌ دۆستانە دا کاتژمێر ٧ی ئێوارە كۆتایی‌ بە دانیشتنەکەهات.
lawan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 947 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact