. . . .


29 Nov 2012

شاندێکی نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبە کوردستانیەکان لە بریتانیا سەردا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی شاندێکی نوێنەرایەتی حیزبە کوردستانییەکان لە بریتانیا، سەردانی باڵوێزخانەی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵیان لە شاری لەندەن کرد و لەلایەن بەڕێز دوکتور محێدین حوسین عەبدووڵا هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانە و خاتوو تانیا سکرتێری یەکەم لەو بالوێزخانە پێشوازیان لێکرا.
شاندی حیزبە کوردستانیەکان لەگەل باسێک لەسەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەت دۆزی کورد، لێکدانە و باسێکی گرینگ کرا لەسەر برایەتی و پێکەوە ژیانی نەتەوەکانی جێگیر لە عێراق. لەو دانیشتنە دا ئاماژە بەوە کرا کە مەرجی سەرەکی بۆ پێکەوە بنیات نانەوەی عێراق دابەش کردنی دەسەڵات و ڕێز گرتن لە ویست و داخوازی گەلی کورد و کەمەنەتەوەییەکانی دیکە لە لایەن دەسەڵات دارانی حکومەتی ناوەندییەوە. ئێستا کە گەلی کورد و لایەنە خێرخوازەکانی لە سەر ئەسڵی فیدراڵی و پێکەوە ژیان سوورن، پێویستە ڕێگە بەهیچ لایەنێک نەدرێت کە ئەو دەرفەت و موقعیەتە تێک بدات و عیراقی فیدرال پیویستە پابەند بێت بە مادەی دەستوی ١٤٠ و هەروەها هەڕەشە و هێنانی سوپا بۆ سنوورەکانی کوردستان و دامەزراندی هێزی چالاکییەکانی دیجلە بۆ هێرش کردنە سەر ناوچە دابڕێندراوەکان بەتوندی ئیدانە کرا و هەر لەو پیوەندیە دا نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی بەرێزیان کرا ک بیگەیەنەتە بەڕێز نوری المالکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدارال .
پێویست بە ئاماژەیە کە بەڕێز مەولود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا ئامادەی چاوپێکەوتنەکە بوو.
balwezxane.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 922 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact