. . . .


28 Nov 2012

دیداری هەیئەتێکی کنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لەگەڵ وەزارەتی دەرە


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی نوامبری ٢٠١٣ی زایینی هەیئەتێک بەنوێنەرایەتی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا،یان کرد و لەلایەن بەرێز گریك شاپلەند سەرۆک و بەرپرسی لێکۆلەرەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا،وە و هەیئەتێکی ئەو وەزارەتخانەیە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
سەرەتا لە لایەن ووتەبێژی کۆمیتە بەرێز کاک ئیحسان قادر،ەوە هاوڕێیانی بەشدار لەو هەیئەتە دا ناسێندران و پاشان بەڕێزیان کورتە ڕاپۆرتێکی لە سەر باردۆخی هەرچوار پارچەی کوردستان پێشکەش کرد. ئینجا هاوکات لەگەڵ تاوتوێ کردنی کیشەی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بە سەر دا دابەش کراوە داوای پشیوانی و گەرانتی لە بریتانیا و ئەوروپا و ئەمریکا بۆ دۆزی ڕەوای کوردی کردە تەوەرێکی دیکە قسەکانی.
ئالۆزی نانەوە و هەرەشەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق لە هەرێمی کوردستان و ڕەت کردنەوەی هەر جموجۆلێکی سەربازی بۆ سەر باشووری کوردستان و پابەند بوون بەدەستوری عێراقی فیدرال و هەروەها بارودۆخی سوریە بەگشتی و ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی بابەتێکی تری دانیشتنەکە بوو، کە هەیئەتی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان، لە ڕێگەی بەڕێز شاپلەند،ەوە داوای پشتگیریان کرد بۆ بنیات نانی وڵاتێکی دێموکراتیکی لە سوریە کە تێیدا گەلی کورد بتوانێ هەرێمێکی فیدرالی هەبێت و خۆی کارەکانی بەڕیوەبەرێ.
لە بەشێکی دیکەی ئەو دانیشتنە دا نوێنەرانی بەشدار داوایان لە کاربەدەستانی بریتانیا کرد کە هەوڵی گرتنی کنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان بدەن.
جێگەی ئاماژەیە کە لە لایەن هەیئەتی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیاوە چەندین پرسیار ئاڕاستەی نوێنەری پارتە کوردستانیەکان کرا کە بە تێروتەسەلی وڵامیان درایەوە.
پێویست بە وتنە کە بەڕێز مەولود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا بەشداری ئەم کۆبونەوەیە بوون.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
parte-kurdistaniekan1.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 876 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact