. . . .


25 Nov 2012

سمێنارێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە لەند???


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی، رێکخراوی مافی ژنی کورد لە بریتانیا سمینارێکی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە یەکێک لە هۆڵەکانی باکووری ڕۆژئاوای شاری لەندەن بەڕێوە برد.
ئەو سمینارە کاتژمێر ٦ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی لەندەن دەستی پێکرد و بە بەشداری بەڕێزان خاتوو سارا محمەدی پارێزەر و چالاك لەبواری مافی ژنان، دیانان نامی بەرێوەبەری رێکخراوی مافی ژنانی ئیرانی و کوردی و گۆنا سەعید بەرپرسی زانیاری و گەشەپێدان لە رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەلاتی ناوەراست لە بریتانیا، تا کاتژمێر ٩ی شەو بەردەوام بوو.
لەو سمینارە دا هەر یەکە لەو بەڕێزانەی سەرەوە، وەک پانێلگێر، چەندین بابەتی گرینگیان تایبەت بە ڕەوشی ژنان لە کوردستان و هۆکار و جۆری ئەو توند وتیژیانەی کە لە هەمبەر ئەو توێژە گرینگەی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێ پێشکەش کرد. لە بەشێکی دیکەی ئەو سمینارە دا چەندین بابەتی دیکە هاتنە بەرباس کە بریتین بوون لە:
ئامارێکی تێروتەسەل سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان لە جیهاندا دژی، هێنانەوەی چەند نمونەیەک لەسەر توندو تیژی لەسەر ژنان لە کوردستان، شیکردنەوەی یاسای مەدنیەتی ئیرانی و کۆماری ئیسلامی و چۆنیەتی مامەڵەی دواودەزگاکانی ئەو ڕژیمە دژی ئازادییە لەگەڵ ژنان و کچانی ئەو وڵاتە دا.
بەشێکی تری سمینارەکە تەرخان کرا بۆ ڕاوبۆچوون و پرسیار و وڵامی بەشداران، کە لەلایەن پانێلگیرانەوە وڵامیان درایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو سمینارە ڕاستەخۆ لە ڕێگەی هێڵی ئینتێرنیتەوە بڵاوکرایەوە.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
sminari-jnan-london.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 748 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact