. . . .


23 Nov 2012

کۆنفڕانسی پارتە کوردستانیەکان لە بریتانیا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٢ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی کاتژمێر ٦ی ئێوارە، لە بنکەی کۆمەڵەی کارگەری کورستان(کۆمکار)، کۆبونەوەیەک بەشداری بەشێکی بەرچاو لەلایەن سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان پێک هات.
لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێزان مەولود سوارە نوێنەری حیزب لە بریتانیا و کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا بەشداری ئەم کۆبونەوەیە بوون.
مەبەست لەگرتنی ئەم کۆبونەوەیە نۆژەن و تازەکردنەوەی کۆنفڕانسی پارتە کوردستانییەکان بوو کە ماوەیەک بوو چالاک نەمابوو. لەو کۆبونەوەیە دا پاش باس و خواسێکی تێروتەسەل سەبارەت بە کاروچالاکییەکانی ڕابردوو و هەروەها تاوتوێ کردنی ڕەخنەو پێشنیاری بەشداران، هەموو لایەنەکان بەتێکڕای دەنگ لە سەر هێندێک خاڵ ساخ بوونەوە و ئەو بریارانەی خوارەوەیان پەسند کرد.
- لەداهاتووی نزیک دا کۆبونەوەیەکی بەرینتر بە بەشداری هەموو لایەنەکان بگیردرێت و دەستەی بەڕێوەبەری و هەیئەتی ئیجرایی نوێ دیاری بکرێ.
- نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و هەروەها وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە پیوەندی لەگەڵ دۆزی کورد لە ڕۆژهەلاتی نێوەڕاست و ئەو هەڕەشانەی کە بەرەوڕووی کورد دەبنەوە و پشتیوانیان بۆ ئەم مەبەستە.
- نامەیەکی سەرئاوەڵا سەبارەت بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارلمانی ئەو وڵاتە بنوسرێت و تێیدا نیگەرانی و نارەزایەتی کۆنفڕانسی هێزە کوردستانییەکانی بریتانیا و کۆمەڵگەی کوردی لەو وڵاتە بێتە بەرباس و هەوڵ بدەرێ کە لە ڕێگای باڵوێزی عێراق لە لەندەن بگەیەندرێتە دەستیان.
- هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بە کۆی دەنگ پشتگیری خۆیان بۆ ڕاپەڕێنی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دووپات کردەوە و بڕیاریان دا کە لە ڕێگەی پەیوەندیی کردن بە کاربەدەستانی حکومەتی بریتانیا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پشتگیری هەرچی زیاتر بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان لەو بەشەی کوردستان دەستەبەر بکەن.
پێویست بە ئاماژەیە بە تێکڕای دەنگی لایەنە بەشدارەکان، بۆ جارێی دیکە بەڕێز کاک ئێحسان قادر وەک ووتەبێژی کۆمیتەکە هەڵبژێردرایەوە.
کنفرانسی پارتە کوردستانیەکان
konfransi-parti-kurd-london.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 705 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact