. . . .


20 Nov 2012

کۆبوونه‌وه‌ی 6 لايه‌نى كوردستانى له شارى نه‌شويل (ئامريكا)


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ‫له سه‌ر بانگهيشتى كۆمیته‌ى حيزبى دێموكراتى كوردستان له شارى نه‌شويل (ئامريكا) 6 لايه‌نى كوردستانى كووبونه‌وه.
دوانێورۆى روژى يه‌كشه‌ممه 28 خه‌زه‌لوه‌رى 1391 به‌رابه‌ر به 18ی نوامبری 2012 له سه‌ر بانگهيشتى كۆمیته‌ى حيزبى دێموكراتى كوردستان له شارى نه‌شويل 6 لايه‌نى كوردستانى كه بريتى بوون له : كۆمیته ى حيزبى ديموكراتى كوردستان، پارتى دێموكراتى كوردستان، كه‌رتى ريكخستى يه‌كیه‌تی نيشتيمانى كوردستان، بنكه‌ى ئیسلامى سه‌لاحه‌دين، ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى TKCCو بنكه‌ى كه‌لتورى كوردى KCI، له كه‌شوهه‌وايێكى دۆستانه دا له ده‌ورى يه‌ك كووبونووه.
له‌م كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه دا سه‌ره‌تا له لايه‌ن كاك حوسێن محه‌ممه‌دى به‌رپرسى كۆمتيه‌ى حيزب له نه‌شويل ويراى به خێرهێنانى به‌شداران سپاسى به ده‌نگه‌وه هاتنى ئەو لایەنانەی كرد و له باسيكى كورت دا جه‌ختى له سه‌ر يه‌كريزی و يه‌ك هه‌ڵوێستى لايه‌نه كورديه‌كان كرده‌وه،كه له گه‌ڵ پيشوازى گه‌رمى هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ڕووبەڕوو بوو.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه دا له لايه‌ن كۆمتيه‌ى حيزبى دێموكراتى كوردستان پيشنيار كرا كه بۆ زياتر رێز لێنان له 2ى ريبه‌ندان ساڵرۆژى دامه‌زرانى كۆمارى كوردستان، به هاوكارى و به‌شدارى هه‌موو لايه‌نه‌كان ئه‌م ڕۆژە مێژوويی،یه ياد بكريته‌وه و ريزى لێ بگيريت،كه هه‌موو لايه‌نه‌كان به‌و په‌رى دڵسۆزیه‌وه‌ پيشوازيان له‌م پيشنياره كرد و هه‌ر بۆ ئه‌م مەبه‌سته‌ و بو ئاسانكارى زياتر به به‌شدارى هه‌موو لايه‌نه‌كان ليژنه‌يه‌ک پێك هات تا بو يادى 2ى ريبه‌ندان ئاماده كارى بكات .
كوبونه وه كه دواى 2 كات ژمێر له كه‌شو هه‌وايه‌كى دۆستانه دا كۆتايى پێ هات.
پێویست بە ئاماژەیە کە هه‌يئه‌تى حيزبى دێموكراتى كوردستان پيك هاتبوو له كاك حوسێن محه‌ممه‌دی ،كاك ئازاد حكمه‌ت و كاك حه‌سه‌ن نازى.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیته‌ی نه‌شویل - ئامریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 966 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact