. . . .


19 Nov 2012

بە بەشداری هەیئەتێکی حدک، کۆنفڕاسێکی دوو ڕۆژە بۆ لایەنەکانی ئۆپۆز??


بە بەشداریی زیاتر لە ١٢٠ که‌سایه‌تیی کوردو ئیرانی و نوێنەرانی حیزب و لایه‌نی سیاسیی کوردو ئێرانی و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران، کۆنفرانسی "یەکیەتی بۆ دێمۆکراسی لە ئێران" لە شاری پراگ له وڵاتی چێک به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی کاری ئه‌م کۆنفڕانسه‌دا دوایین گۆڕانه‌ سیاسییه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ ئێران، پرسی تێپه‌ڕبوون به‌ره‌و دێموکراسی له‌ ئێران، یه‌کگرتوویی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی کۆماری ئیسلامی و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها کەندو کۆسپەکانی سەر رێگای ژنان له به‌شداریکردنیان له سیاسه‌تدا باس و مناقشه‌یان لێ کرا.
له‌ کۆنفڕانسی"یەکیەتی بۆ دێمۆکراسی لە ئێران" هاوشان له‌ گه‌ڵ ده‌یان که‌سایه‌تی و چالاکی سیاسی ئێرانی و کوردو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران، له‌ لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌ردوو به‌ڕێزان؛ گوڵڵاڵه‌ شه‌ره‌فکه‌ندی و کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب به‌شداربوون و باس و بابه‌تی تایبه‌ت به‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یان‌ پێشکه‌ش کرد.
له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌ڕێز کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ '' هه‌ڵبژاردنی ئازاد و کۆسپه‌کانی به‌رده‌م'' و چه‌مک و چۆنێتی دێموکراسی وه‌ک یه‌کێک له‌ رێکاره‌ سیاسییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی ئێرانی داهاتوو بۆ به‌شداران دوا.
به‌ڕێزیان له‌ باسه‌که‌یدا باسی له‌ پرسی موشارکه‌ت و به‌شداری له‌ سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵاتێکی وه‌ک ئێران دا کرد. له‌ درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا به‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌ ئێران که‌ تا ئێستا له‌ لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانییه‌وه‌ بۆ داهاتوو مه‌تره‌ح کراوه‌، باسی له‌ مه‌نتقی به‌شداری کردن له‌ به‌ڕیوه‌به‌ریی ئێرانی داهاتووی دا کرد و پێداگری کرد که دێموکراسی هاوبه‌شی و توافقی باشترین شێوازی به‌رێوه‌به‌رییه‌ بۆ داهاتووی ئێران. هه‌ر وه‌ها ته‌ئکیدی کرده‌وه که له په‌نابردن بۆ ده‌نگدان له ئاستی سه‌راسه‌ریدا، حه‌زفکردنی لایه‌نه که‌مینه‌کان زیاتر خۆی ده‌نوێنێ و روو ده‌دات.
هه‌ر له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌ڕێز گوڵاڵه‌ شه‌ره‌فکه‌ندی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌ک یه‌کێک له‌ وتاربێژان، باسێکی له‌ ژێرناوی "تاوتوێ کردنی که‌ندو کۆسپه‌کانی به‌رده‌م به‌شداریی ژنان له‌ تێکۆشان سیاسی" پێشکه‌ش کرد. به‌ڕێز شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ وتاره‌که‌ی دا وێڕای ره‌خنه‌ گرتن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفڕانسه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری نه‌دانی شیاوی ژنان و با‌نگهێشت نه‌کردنیان وه‌ک پێویست بۆ ئه‌م کۆنفڕانسه، باسی له‌ پشت گوێ خستنی پرسی ژنان له‌ لایه‌ن هێزو رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی ئێرانه‌وه کرد. ناوبراو گوتی ته‌نانه‌ت ئه‌مجاره‌ش باسی داخوازییه‌کانی ژنان خراوه‌ته‌ دوای ئاڵوگۆر له‌ ئێران و ته‌نیا ده‌بێ ژنان ئه‌و باسه‌ بخه‌نه‌ روو.
به‌ڕێز شه‌ره‌فکه‌ندی هێندێک خاڵی ده‌ست نیشانکرد که‌ رێگرن له‌ به‌شداری به‌ پێزی ژنان له‌ ره‌وتی سیاسیدا و زیادی کرد که‌ بۆخۆی هه‌م وه‌ک ژن و هه‌م وه‌ک کورد له‌ ئێراندا 2 جوور هه‌ڵاواردن ته‌جره‌به‌ ده‌کا. تێکۆشانی سیاسی ژنی کورد سرنج ده‌داته‌ هه‌م باسی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م باسی یه‌کسانی ره‌گه‌زی بۆیه‌ جیاوازی جه‌وهه‌ری هه‌یه‌.
ئه‌مجار هێندێکی رێکار وه‌ک مێکانیزم بۆ بانگ کردن و به‌شدار کردنی ژنان له‌و جۆره‌ کۆر و کۆبوونه‌وانه‌ پێشنیار کرد.
وتەکانی بەڕێز گوڵاڵە شەرەفکەندی

بەشێک لە وتەکانی بەڕێز کاوە ئاهەنگەری


konfransi-prag.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1072 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact