. . . .


19 Nov 2012

به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حدک کومیت???


ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 18-11-2012 له‌ وڵاتی هوله‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی چالاکی حیزب پێکهات که‌ به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێز کاک مسته‌فا شڵماشیش تێیدا به‌شدار بوو. له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا کومیته‌ی هوله‌ندی حیزب ته‌رمیم کرایه‌وه‌و بڕیار درا که‌ ئه‌و کومیته‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی چڕ وپڕ ده‌ست به‌ چالاکی بکا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دا کۆنفڕانسێکی به‌رین له‌ وڵاتی هوله‌ند پێک بێنێ .
هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ دا کاره‌کان دابه‌ش کران و هه‌مو به‌شداران بڕیاریان دا که‌ له‌مه‌و دوا به‌شێوه‌یه‌کی چالاک ده‌ست به‌ کار بکه‌ن له‌ هه‌مو بواره‌کان دا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ داوا له‌ هه‌مو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و کوردانی دانیشتوی وڵاتی هوله‌ند ده‌کرێ بۆ هه‌ر کارو بارێکی که‌ به‌ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان ده‌بێ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ کومیته‌که‌وه‌ له‌ ڕێگای ژماره‌ ته‌له‌فون و ئی مه‌یلی خواره‌وه
ژماره‌ ته‌له‌فون: 0684168324
narnj2005@yahoo.com ئیمه‌یل
holend.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1000 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact