. . . .


18 Nov 2012

" کوردەکان و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە حاڵی ئاڵوگۆڕ"


سمینارێكی دوو رۆژە بە تاوتوێ کردنی رەوشی کوردان لە زانکۆی سۆواس لەژێر ناوی "کورەکان و رۆهەڵاتی نێوەراستی لە حالی ئالوگۆردا".

ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ١٧ی نوامبری ٢٠١٢ کاتژمێر ١٠ی بەیانی، سمینارێكی دوو رۆژە بە تاوتوێ کردنی ڕەوشی کوردان لە زانکۆی سۆواس لەژێر ناوی "کورەکان و ڕۆژهەڵاتی نێوەراستی لە حالی ئالوگۆردا" پێک هات. لە سەرەتا دا لە لایەن یەکێک لە خوێندکارانی زانکۆوە لەگەڵ بەخێرهێنانی میوانەکان و پێشکەش کردنی ریزی بەرنامەکە، سمینارەکە بە ئامادەبوونی بەرێز ساڵح موسلیم سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد" پ.ی.د" لە سوریە کرایەوە.
بەرێزیان لەگەڵ پێشکەش کردنی کورتەیەک لە مێژووی کورد و کوردستان و هەروەها ئەو ناحەقییانەی بەرامبەر بە کورد و جولانەوەکانی کورد کراوە، ئاماژەی بە ساتو سەودای داگیرکەران دژ بەو گەلە مافخوازە و پەیماننامەی سیفەر و هەرەس پێهێنانی کۆمار کوردستان دوای ١١مانگە دەسەڵاتدارییەتی و تا سەرهەلدانی بەهاری عەرەبی لە تونس و گەیشتنی بە سوریە کرد.
بەڕێز موسلیم باسی لە ڕۆل و نەخشی دەوڵەتی ترکیە لە دەست تێوەردان لە کاروباری کوردان کرد و هەروەها هەوڵ دان بۆ نیشان دانی ڕووی ناحەزی کوردان لەو بەشە کوردستان و بەتایبەت پارتی یەکێتی دێموکراتی کورد و نیشان دانی ئەو پارتە وەک بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستانی وەک ئاوات ئارەزوو و نەخشەی ئۆردوغانە دایە قەڵەم.
بەڕێز ساڵح موسلیم سەبارەت بە ویست و داواکاری کوردانی ڕۆژئاوای کوردستا وتی: ئێمە حەقی خۆمانە کە داوای مافی خۆمان بکەین و مافی سەرەکی خۆمانە کە لە دەولەت و بەرێوەبردنی ئەو وڵاتەدا بەشمان هەبێت، هەر وەک چۆن پێویست و گرینگە کە هەموو نەتەوەکانی تری ئەو وڵاتە لەگەل یەک و پێکەوە لەبنیادنانەوەی ئەو وڵاتە و دەسەڵاتی حوکم دا بەشدار بن.
پاشان لەلایەن بەشدار بووانەوە چەندین پرسیار ئاراستەی بەرێزیان کران کە وڵامی دانەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەشێکی بەرچاو لە پرۆفسۆر، دکتور، مامۆستایانی ئاکادیمی و بەرێوەبەرانی ئەو زانکۆیە و کۆمەڵێکیش لە کوردانی دانیشتووی بریتانیا بەشدارانی ئەم سمینارە بوون. هەرچەندە لە پێشدا وا بڕیار بوو کە بەڕێز " گوڵتەن کیشناک،ی" جێگری پارتی و ئاشتی و دیمۆکراسی " ب.د.پ"ش بەشداری ئەو سمینارە بێت، بەڵام لە بەر مانگرتووانی باکووری کوردستان و ترکیە نەی توانی بەشداری سمینارەکە بکات. چەندین کەسایەتی سیاسی کورد و بێگانە لە تەوەرەکانی دیکەی ئەو سمینارە دا قسە و باسیان کرد و راوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە باسەکانی سمینارەکە هێنایە زمان.
جێگەی باسە بەشێکی بەرچاو لە کورد و میوانانی بیانی لە بریتانیا و هەروەها هەیئەتێکی ئیرلەندی باکوور ئامادەی سمینارەکە بوون.
هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرستی بەڕێز مەولود سوارە نوێنەری حیزب لە بریتانیا،کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا،کاک عبداللە ئەمینی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە لەندەن و کاک فەریدون معروفی ئامادەی سمینارەکە بوون.
لە پەراوێزی کنفرانسەکەدا هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان توانیان لەگەڵ بەشێک لەدۆستان و میوانانی بەشدار دیدار تازە بکەنەوە کە لەنێویان دا چاویان بە بەرێز ساڵح موسلیم سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریە کەوت و سەبارەت بە ڕەوشی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە قسە و باسیان کرد.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا
pyd-sminar-london.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 938 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact