. . . .


5 Nov 2012

لە ڕۆژئاوای کاناداش بە خۆپیشاندان، پشتگیری لە داخوازی بۆ مانگرتووا???


ناوەندی هەواڵ- ڕۆژئاوای کانادا: ڕۆژی یەکشەممە ٤ی نۆڤامبری ٢٠١٢ی زایینی، بە مەبەستی پشتگیری لە داوا رەواکانی بەندکراوە مانگرتووەکانی باکووری کوردستان و تورکیە، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی وانکۆڤەر لە ڕۆژئاوای کانادا خۆپیشاندانێکیان بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بەڕیوەبرد. خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوە دروشمی جۆراوجۆر و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پشتگیریان لە مانگرتووان کرد و داوایان لە کۆڕوکۆمەلە نێودەوڵەتییەکان کرد کە ئاوڕێکی جیدی لە داخوازی ئەو مانگرتووانە بدەنەوە کە کۆمەڵێکی زۆریان زیاتر لە ٦٠ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و ژیانیان لەو پەڕی مەترسی دایە.
جێگەی ئاماژەیە کە کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژئاوای بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدار بوون و پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ڕۆژئاوای کانادا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 846 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact