. . . .


6 Nov 2012

کۆبوونەوەی ماموستایانی زمانی کوردی لە گەڵ دایک و باوکان، نۆروێژ


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ: کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی بە مەبەستی باشتر بەرێوەچوونی خولەکانی زمان کوردی کۆبنەوەیەک بۆ ماموستایان و دایک وباوکی منداڵانی بەشداربووی کۆرسی زمانی کوردی لە هۆڵی کۆبنەوەکانی کۆمەڵەی کوڵتوری لە سترۆمن لە وڵاتی نۆروێژ پێکهێنا..
سەرەتای کۆبنەوەکە، جێگری کۆمەڵەی کوڵتوری رۆمەریکە ئالان عومەرزادە وێرای بەخێرهاتنی بەشداربووان، هیواشی خواست کە هەوڵی تەواو بدرێت بۆ باشتر بەرەو پێشەوەچوونی ئەم کۆرسە و هاوکاری تەواویش هەبێت لە نێوان دایک و باوکان و ماموستایان. پاشان هەریەک لە ماموستایان، دوای خۆناساندنیان بە بەشدار بووان ئەو بڕیارانەشیان هێنانە بەرباس کە لە کۆبونەوەی پێشووی دەستەی بەرێوەبەری کۆمەڵەی کوڵتوری لە گەڵ ماموستایان بڕیاریان لە سەردرابوو، هەروەها کەم و کۆریەکانەشیان خستە روو کە لەوانەیە لە کاتی بەرێوەچوونی ئەو کۆرسانە لە تاراوگە بێنە پێش.
دوایی ئاڵوگۆری بێر و ڕا لە نێوان ماموستایان و دایک و باوکان بە مەبەستی دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ باشتر بەرێوە چوونی کۆرسەکە کرا.
لە کۆتایی کۆبونەوەکە دا، دایک و باوکی منداڵانی بەشداربووی ئەو کۆرسە خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بە دانانی کۆرسەکە لە دوو قۆناغی جیاوازدا دەربری و هاوکاری و پشتیوانی وپشتگیری خۆشیان بۆ ماموستیان دووپات کردەووە.
جێی باسە کە کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی رۆمەریکە بە هاوکاری یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەموو ساڵێک کۆرسی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد ی دانێشتووی وڵاتی نۆروێژ دەکاتەوە بۆ ئەوەی کە منداڵانی کورد جیا لە فێربوونی زمانی کوردی ، ئاشنای کوڵتوور و مێژووی وڵاتی خۆشیان بن ولە کوڵتووری نەتەوەیی خۆشیان دانەبرێن.


بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 822 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact