. . . .


4 Nov 2012

بۆ پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی، له‌ سه‌ر داوای حدک خۆپیشاندانێک


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رۆژی شه ممه ٣ی نوامبری ٢٠١٢ کاتژمێر ٣ بۆ ٥ی پاشنیوەرۆ له پارلمان سکوێر ( مه یدانی پارلمان ) ی بریتانیا له شاری له نده ن، به بۆنه ی 13 ی ئابان وداکۆکی له زیندانیانی سیاسی، به هاوکاری بزووتنه وه ی سه وز، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لەندەن خۆپێشاندانێکیان بۆ ماوه ی دوو کات ژمێر به رێوه برد.

خۆپیشاندەران بە دانی بەردروشمی دژ بە ڕژیمی کۆنەپەرست و دژی ئازادی ئیسلامی ئێران و داکۆکی لە زیندانیانی سیاسی، و خوازیاری پشتگیری و پشتیوانی هەرچی زیاتری کۆمەلگای نێونەتەوەی لە خەلکی ئیران و زیندانیانی سیاسی و محکوم کردنی کۆماری ئیسلامی ئیران بەهۆی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بوون. خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی وێنەی زیندایانی سیاسی و چەندین دروشمی جۆراوجۆر، بۆ جارێکی دیکە ڕووی دزێوی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانیان هیندەی دیکە بە کۆمەڵگەی بریتانی نیشاندا.

جێگەی ئاماژەیە کە بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لەندەن، بە ئالا و وێنەی زیندانیانی سیاسیەوە چالاکان بەشداریان کرد.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بریتانیا ٤ی نوامبری ٢٠١٢
london04-11-2012.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1002 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact