. . . .


3 Nov 2012

بەرێوەچوونی فستیڤاڵی کوڵتووری گەلانی جیاواز له‌ شاری لیلله‌سترۆ???


ناوه‌ندی هه‌واڵ_نۆروێژ: رۆژی شه‌ممه‌، ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٢ی زایینی، له‌ شاری لیلله‌سترۆمی وڵاتی نۆروێژ، فێستیڤالی کوڵتوری گەلان لە ژێر ناوی "کوڵتور میکس" به‌ ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەو شارە و به‌شداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە نەتەوە جیاوازەکانی دانیشتووی پارێزگای ئاکەش هووس لە هۆڵی کوڵتوری لیللەسترۆم سازکرا.

سەرەتا سەرۆکی شارەوانی شێسمۆ "ئولە یاکوبسن" لە دەستپێکی کردنەوەی ئەم فێستیڤاڵە وتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری سەبارەت بەوەی کە ئەو پارێزگایە نەتەوەی جیاوازی لە نیشتە جێن و لە ئاشتی و هێمنیدا ژیان بەسەر دەبەن، هەروەها ناوبراو جەختی لە کوڵتوری پێکەوەژیان لە نێوان نەتەوە جۆراو جۆرەکانی نیشتەجێی لە ئەو ناوچەیە کردەوە
پاشان رێ و رەسمەکە بە چەندین ئاهەنگ جیا جیا و بە چوونی گەلانی جیاوازە بە جڵ و بەرگی نەتەوەیان بۆ سەر سەکۆ دەستیپێکرد، دوایی ژمارەیەک لە نەتەوە جیاوازەکان بە گووتنی سرود و گۆرانی و دانسی تایبەت بە خۆیان فێستیڤالەکەیان رازاوەتر کرد.
دواتر یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی کوڵتوری کوردی و یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نیشاندانی چاڵاکی جۆراوجۆر وەک جل و بەرگ، هەڵپەرکە و ئاوازی کوردی، پێشاندانی وێنە، لە شوێنە مێژووی و ئاسەوار و دیمەنە سەرنج راکێش و جوانەکانی کوردستان و بە پۆشینی جڵ و بەرگی نەتەوەیی کورد بەشداری ئەو فستیڤاڵەیان کرد.
کۆری سرودی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سرودی خوایەوەتەن ئاواکەی سرنجی بەشداربوانیان بۆ لای خۆیان راکێشا.
شایانی باسە کە فێستیڤالی کوڵتوری گەلان هەموو ساڵێک لە وەها رۆژێکدا ساز دەکرێت کە نه‌ته‌وه‌ جیاوازەکانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ بە خستنەرووی کەل و پەل و جڵک و بەرگ و کوڵتوری نەتەوەی خۆیان بەشداری ئەو رێ ورەسمە دەکەن و بەو هۆیەشەوە پێناسەی نەتەوەی خۆیان به‌ خەڵکی نۆروێژو نەتەوەکانی دیکەی دانیشتووی ئەو وڵاتە دەکەن.‌
کۆتایی فستیڤالەکە بە گوتنی چەندین گۆرانی کوردی لە لایەن تیپی هونەری رۆژ کۆتایی پێ هات کە کە لە لایەن بەشداربووانی فستیڤالەکەوە پێشوازێکی گەرمی لێ کرا.‌

بەشی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، نۆروێژ
03.11.2012

بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکە



بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1202 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact